بایدن خێرسن دەکات بە فەلوجە

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

جۆ بایدن بەردەوامە لە هەڵە زمانەوانییەکانی و لە دوایەمینیشدا شاری خێرسنی ئۆکرانیا دەکات بە فەلوجەی عێراق.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە ماوەی چەند کاتژمێرێکە بڵاوبووەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باس لە دوایین جوڵەکانی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیا دەکات هەڵەیەکی زمانەوانی دەکات.

بایدن دەڵێت، ” لەو باوەڕەداین ئەگەر لە فەلوجە بکشێنەوە..یان نا”، دواتر یەکێک لە ئامادەبووان هەڵەکەی بۆ راست دەکاتەوە و دەڵێت خێرسن، راستەوخۆ خۆشی هەست بە هەڵەکەی دەکات و راستی دەکاتەوە دەڵێت “مەبەستم شاری خێرسن”ە.

جۆ بایدن بەهۆی کەوتنە تەمەنی چەندین جار لە رێوڕسم و کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکاندا هەڵەی زمانەوانی کردووە، لە ماوەی رابردووشدا بایدن لە بری وتنی جەنگی ئۆکرانیا، وتی “جەنگی عێراق”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و چوار وڵاتی ئەوروپی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر بڵاوکردەوە

وەزیرانی دەرەوەی هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتالیا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر ڕایانگەیاند پاڵپشتیی حکومەتی…
Total
0
Share