وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەک ڕێکارێک بۆ پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی و بەتایبەت هەنار، بڕیاریانداوە تا نزیکەی کۆتای ئەمساڵ هاوردەکردنی ئەو میوەیە قەدەغە بکەن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دوێنێ 22ی تشرینی یەکەم ئاشکرایکرد، “وەک پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەکردنی هەنار قەدەغە دەکەین”.
بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” بەخۆشحاڵیەوە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراقیش هاوردەکردنی هەناری قەدەغەکرد لەسەرجەم دەروازە سنوریەکان، ئەم هەنگاوە بەگرنگ دەزانین و پاڵپشتیەکی باشی جوتیارانمانە”.
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕاشیگەیاندووە کە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی بەردەوام دەبێت و هەوڵدەدەن کارێک بکەن جوتیاران سود لە بەرهەمەکانیان وەربگرن.