پڕۆژەیەکی ستراتیژی تایبەت بە کارەبا لە هەڵەبجە جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر بودجەی 8%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵەكانی 33 كەی ڤی وێستگەی 132 كەی ڤی هەڵەبجە بە وێستگەكانی خورماڵ و هەڵەبجەوە جێبەجێ دەكرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ”لە چوارچێوەی پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەزارەتی كارەبا و بە بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار، لەسەر بودجەی 8%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە وزەی كارەبای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵەكانی 33 كەی ڤی وێستگەی 132 كەی ڤی هەڵەبجە بە وێستگەكانی خورماڵ و هەڵەبجەوە جێبەجێ دەكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”پڕۆژەكە بە گرێبەستی ژمارەKRG-MOE/HT-34/2022  بە درێژی 23 کیلۆمەتر و بە بڕی چوار ملیار و 198 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا ڤۆڵتییە بخرێتە سەر هێڵەكان و سوودی لێ وەربگیرێت”.

دەشڵێت، ”جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە گرنگی زۆری هەیە بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی گواستنەوەی وزە و دابەشكردنی كارەبا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، سەیدسادق، خورماڵ وشارەزور، هەروەها پڕۆژەكە كاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر چارەسەركردنی بارزۆری سەر گۆڕەری وێستگەكانی سنوورەكە”.

هەر سەبارەت بە پڕۆژەکە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، ”بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە هێڵی  132 كەی ڤی پێنجوین – هەڵەبجە بەگەڕدەخرێتەوە كە تاوەکو ئێستا لاینێكی ئەم هێڵە وەك هێڵی 33 كەی ڤی سوودی لێوەردەگیرا”.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی دەنگۆی چاپکردنی دراوی 100 هەزار دینارییەوە روونکردنەوەیدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە دەستیپێكرد. كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share