سەردەمی پانتۆڵی كابۆی تەسك بەسەر چووە؟

بەگوێرەی ڕاپۆرتێك كە بلۆمبێرگ بڵاویكردووەتەوە، شارەزایانی بازاڕ باس لەوە دەكەن خواست لەسەر پانتۆڵی كابۆی تەسك كەمبووەتەوە و لە ئێستادا كچان و ژنان ڕوو لە كابۆی فراوان یان پان دەكەن كە جۆرێكە لە مۆدێلی نوێی پانتۆڵ.

فران هۆرۆیتز، بەڕێوبەری جێبەجێكار لە كۆمپانیای ” Abercrombie & Fitch Co” بە بلۆمبێرگی وتووە، “سەردەمی پانتۆلی كابۆی تەسك بەسەرچووە”.

لەلایەكی دیكەوە، جێنیفێر فویڵ، بەڕێوبەری داهێنان لە كۆمپانیای “American Eagle” تایبەت بە جلوبەرگی ژنان و پیاوان، بە هەمان پێگەی وتووە، “لەنێو ژناندا خواست لەسەر جینزی تەسك كەمبووەتەوە”.

بلۆمبێرگ ئاماژەی بەوەكردووە، ڕاستە ئاماژەكان بۆ ئەوە دەڕۆن كە خواست لەسەر ئەو جۆرە پانتۆڵە نەماوە، بەڵام مەبەستەكە ئەوە نییە بە تەواوی بازاڕی ئەو جۆرە پانتۆڕە وەستابێت، بەگوێرەی ئامارەكانی ” NDP”ی ئەمریكی، هێشتا لە بازاڕی ژناندا 35%ی كڕیاران پانتۆڵی كابۆی تەسك دەكڕن، كە گەورەترین پشكی كڕینە لە بازاڕ، بەڵام لەچاو پێشتر خواست لەسەری كەمی كردووە.

دوو لەو مۆدێلانەی كە ئێستا كچان و ژنان خواستیان لەسەرە، پانتۆڵی ” mom jean”، هەروەها مۆدێلی بوقی كۆمپانیای bottomsە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناچاربوون ژەمی منداڵەكانیان كەمبكەنەوە
سیاسەتی دارایی ئەردۆغان توركەكانی برسیكردووە

تائێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا پێچەوانەی زۆرینەی بیرۆكە ئابورییە باوەكان، باوەڕیوایە كە بەرزیی سوود دەبێتەهۆی زیادبوونی هەڵاوسان…
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی پەرلەمان چۆن مامەڵەی كرد لەگەڵ “زەبەلاحترین بودجە لە مێژووی عێراقدا”؟

پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجە كاتێك گەیشتووەتە پەرلەمان كە بارودۆخی ئابوری و سیاسیی وڵاتەكە ئاسایی نییە، بە…
Total
0
Share