ئه‌ستێره‌ی سویدی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ خۆی به هاوتای مێسی و کریستیانۆ له قه‌ڵه‌مده‌دات، ناشزانێت ئه‌و پێوه‌رانه چین که شاره‌زایان بۆ ده‌ستنیشانکردنی باشترین یاریزانی جیهان کاریپێده‌که‌ن.
زڵ‌اتان له چاوپێکه‌وتنێکدا به گۆڤاری “فرانس فوتبۆڵ”ی فه‌ره‌نسی ڕاگه‌یاندووه،”من بیریی خه‌ڵاتی باڵۆندۆر ناکه‌م، به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵاته‌که بیریی من ده‌کات”.
“سوڵتانی تۆپی پێ” له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به باڵاده‌ستی مێسی و کریستیانۆ له بابه‌تی خه‌ڵاته تاکه‌که‌سییه‌کان، ده‌ڵێت، “ئه‌گه‌ر باس له کوالیتی و گه‌وهه‌ری یاریکردن بکه‌ین، هیچیان کوالیتییان له من به‌رزترنییه، ئه‌گه‌ر باس له ناسناوه‌کان بکه‌ین، لێره‌دا ده‌ڵێم به‌ڵێ، من نه‌متوانیوه ناسناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنم”.
زڵ‌اتان پێیوایه پێوه‌رێکی دیاریکراونییه بۆ ده‌ستنیشانکردنی باشترین یاریزانی جیهان، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت، “نازانم چ پێوه‌رێک بۆ براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆندۆر به‌کارده‌هێنرێت، به‌ڵام دڵنیابن من له‌و که‌سانه نیم ئالوده‌ی خه‌ڵاته‌که بووبێتم، کاتێک تیمه‌که‌ت به‌کۆمه‌ڵ باشتر ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه له سودی یاریزانه‌کانه، هیچ یاریزانێک به‌ته‌نها ناتوانێت باش ده‌ربکه‌وێت مه‌گه‌ر تیمه‌که‌ی به‌هێزنه‌بێت، من له ناخی خۆمدا پێموایه باشترینی جیهانم”.
زڵ‌اتان له ته‌مه‌نی وه‌رزشییدا بۆ چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ک میلان، به‌رشلۆنه، پاریس سان جێرمان، مانچسته‌ر یونایتد، ئینته‌ر میلان یاریکردووه، هه‌رگیز نه‌یتوانیوه ناسناوی چامپیۆنزلیگ، یاخود خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان به‌ده‌ستبهێنێت.