ئەگەر هەیە (ئۆفساید) لە مۆندیالی قەتەر بکرێت بە ئۆتۆماتیکی

بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و لیژنەی ناوبژیوانان، کاردەکەن بۆ دروستکرندی گۆڕانکاریی گەورە لە بواری نابوژیوانیدا.

ئارسن ڤینگەر، بەرپرسی بەرەوپێشبردنی کەرتی گەنجانی سەر بە فیفا، لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ڕاگەیاندووە، “پێویستە لە بواری ناوبژیوانیدا بەرەوپێشبچین، بەتایبەت لە بڕیاردان لەبارەی ئۆفسایدەوە”.

ڕاهێنەرە مێژووییەکەی ئارسیناڵ دەڵێت، “ئەگەرێکی بەهێز هەیە ئۆفساید لە مۆندیالی قەتەر بکرێت بە ئۆتۆماتیکی، ئەوەش وا دەکات کاتی کەمتر بەفیڕوبچێت، لەئێستادا بەرەوپێشچوون بەدیدەکرێت، بەڵام ئەگەر بتەوێت بڕیارەکان دادپەروەریی پێوەدیاربێت دەبێت گۆڕانکاری بکەین، پێموایە ئەم گۆڕانکارییە کێشەی خاوبوونەوە و ڕاگرتنی یارییەکان کۆتایی پێدەهێنێت”.

لە کۆتاییشدا دەڵێت، “نهێنییەکان دەپارێزم، بەڵام دڵنیابن لەدوای ڤار ئەم گۆڕانکارییە دەبێتە دوایین گۆڕانکاریی بواری ناوبژیوانیی پێش مۆندیال”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هانده‌رانی ڕیاڵ داوای پۆچتینۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال ده‌که‌ن

دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر شاختاری ئۆکرانی، هانده‌رانی یانه زه‌به‌لاحه‌که‌‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ گوشاری توندیان دروستکردووه‌ و…
Total
0
Share