ئەمشەو ئیسپانیا و کرواتیا کێبڕکێ بۆ سێیەم “نەیشن لیگ” دەکەن

ئەمشەو یەکشەممە، کاتژمێر (9:45) بەکاتی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و کرواتیا لە فاینەڵی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا “نەیشن لیگ” ڕووبەڕوودەبنەوە.

هەڵبژاردەی کرواتیا بە پێکهاتەیەک لە یاریزانە ئەزمووندارەکانەوە پلەکانی دووەم و سێیەمی مۆندیالیان بەدەستهێناوە، لە ئێستادا ئاواتەخوازن بە هەمان پێکهاتەوە ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنن.

لە بەرامبەردا، ئیسپانیا لە سەرەتای سەردەمێکی نوێدایە بە سەرپەرشتی لویس دی لافۆنتیی ڕاهێنەر و کۆمەڵێک یاریزانی گەنج، کە تاوەکو ئێستا ئەزموونی ناسناوەکانیان نەکردووە.

ئیسپانیا لە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولەکەدا بەسەر ئیتاڵیا-دا سەرکەوت، کرواتیاش لە هۆڵەندای بردەوە کە خاوەنی یاریگا و هاندەران بوو و هەروەها پاڵێوراوی سەرەکی بوو بۆ ناسناوەکە.

خولی نەتەوەکانی ئەوروپا پاڵەوانێتییەکی نوێیە و بە پلەی سێیەم لە دوای پاڵەوانێتییەکانی مۆندیال و یورۆ دێت، وەشانی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال و وەشانی دووەمی بۆ هەلبژاردەی فەرەنسا بوو.

بابەتی پێشتر

بۆچی یانەکانی سعوودیە سەرنجیان خستووەتە سەر چێڵسی؟

بابەتی دواتر

ئۆ گلۆبۆ: ئەنچیلۆتی و بەڕازیل ڕێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی پاداشتی توخێل دەداتەوە

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پلانی داڕشتووە بە بۆندێکی نوێ پاداشتی تۆماس توخێل، ڕاهێنەری یانەکە بداتەوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی…
Total
0
Share