دۆرتمۆند بۆ پاراستنی هالاند دەرگا بۆ مانچستەر یونایتد دەکاتەوە

یانەی دۆرتمۆند ڕەزامەندی بەرانبەر گواستنەوەی سانچۆ بۆ مانچستەر یونایتد نیشاندەدات

بەهۆی قەیرانی دارایی سەردەمی کۆرۆناوە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی زیانی قورسی بەرکەوتووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوینی 2021 دەستبەرداری یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی دەبێت.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، لەم وەرزەدا بوروسیا دۆرتمۆند کەوتووەتە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی یانەکانی بوندس لیگا، سەرەڕای ئەوەی لەڕووی وەرزشییەوە پێکهاتەی ئیدین تریزیچ ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، لەهەمان کاتدا لە ڕووی داراییەوە بەهۆی ئامادەنەبوونی هاندەران و چەندین فاکتەری دیکەوە زیانی دارایی قورسیان کردووە.

هالاند لەم وەرزەدا لە 13 یاریدا 14 گۆڵی تۆمارکردووە، یەکێکبووە لە هۆکارەکانی بەهێزی ڤیستیڤالین و فرۆشتنی ئەم یاریزانە زیانی قورستریان لێدەدات، ڕەنگە بەهۆیەوە نەتوانن لە ڕیزبەندی یانەکانی ئەڵمانیا خۆیان بگرنەوە و وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەن، کە ئەوەش دیسانەوە زیانێکی دیکەیە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی یانە زەردەکە بڕیاریانداوە لە ئەگەری بەردەوامبوونی یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر خواستی کڕینی جادۆن سانچۆ، ئامادەیی نیشاندەدەن بە کەمتر لە 100 ملیۆن یورۆ دەستبەرداریبن.

سانچۆ و هالاند، دوو هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند

بەم هەنگاوە یانە ئەڵمانیەکە لە ڕووی داراییەوە قەرەبووی زیانەکان دەکاتەوە، لەهەمان کاتدا پارێزگاری لە پێگەی هالاند دەکات، کە بەلایەنی کەمەوە دەیانەوێت وەرزێکی دیکە لە ئەڵمانیا بەردەوامبێت.

سانچۆ لەم وەرزەدا هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو نەبووە، سەرەڕای ئەوەی خواستی لەسەر بەردەوامبوون بووە لە دۆرتمۆند، تەنها شەش گۆڵی تۆمارکردووە و دە گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

میرەر دووپاتیدەکاتەوە، لەگەڵ وەرگرتنی ڕەزامەندی دۆرتمۆند، بەرپرسانی یونایتد بەر لە دەستپێکی گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بۆندی گەوهەرە ئینگلیزیەکە یەکلاییدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

شیکاریی توخێل بۆ چێڵسی، نیعمەتە یان نەهامەتی؟

بابەتی دواتر

زیادکردنی ئاشکرا.. ڕیاڵ مەدرید پێش هەمووان کەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەڕانەوە و کۆتا بڕیار

ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید و داهاتووی یەکلاییدەکرێتەوە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڕافا ڤاران…
Total
0
Share