ئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیما هۆشداری به یانه‌ی پاریس سان جێرمان ده‌دات و دووپاتیده‌کاته‌وه، بوون بە پاڵەوانی ئەوروپا په‌یوه‌ندی به کۆکردنه‌وه‌ی ناوه گه‌وره‌کانه‌وه نییه.
“فینۆمینۆ” له چاوپێکه‌وتنێکدا به تۆڕی (DAZN)ی ڕاگه‌یاندووه، “هێشتا زووه باس له براوه‌ی چامپیۆنزلیگی 2021-2022 بکرێت، ناوه گه‌وره‌کان واتای ئه‌وه‌نییه ناسناوه گه‌وره‌کان مسۆگهردەکەن، یانه به‌هێزه‌کان له‌قۆناغی چاره‌کی کۆتاییه‌وه سیمای پاڵەوانبوونیان تیادا ده‌رده‌که‌وێت، به‌هه‌رحاڵ، له‌ئێستادا پاریس پاڵێوراوی سه‌ره‌کییه، به‌ڵام پێشبینیکردن جیاوازە لەوەی لەناو یاریگا ڕوودەدات”.
ئه‌فسانه‌که‌ی وڵاتی سامبا به‌راوردی نێوان پاریس و گالاکتیکۆسی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات و ده‌ڵێت، “له مه‌درید گالاکتیکۆس کۆکرایەوە، بێکهام، زێدان، ڕائول، کارلۆس و من، به‌ڵام هه‌رگیز ناسناوی چامپیۆنزلیگمان نه‌برده‌وه، چونکه چه‌ند فاکته‌رێک هه‌یه له‌ناو یاریگا کاریگه‌ری دروستده‌کات، دوای پێنج ساڵ یاریکردن له مه‌درید، ناسناوه ئهوروپییهکهم به‌ده‌ستنه‌هێنا”.
پاریس سان جێرمان له گواستنه‌وه‌کانی هاوینی 2021 توانی له گواستنه‌وه‌ی لیۆ مێسی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت. هاوشانی مباپێ و نێیمار لە یەک پێکهاتەدا یاریدەکەن، جگه له چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی به‌هێزی دیکه، له‌نمونه‌ی مارکینیۆس و ڕامۆس و ڤایناڵدوم و دۆناروما.