“پێویستە ئەتلەتیکۆ شەرم لە خۆی بکات”

سەرەڕای پێداهەڵدانی میدیاکانی ئیسپانیا بە ئاستی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی، بەڵام ئەفسانەکانی ئینگلتەرا پێیان وابوو ڕەفتاری یاریزانەکانی ئەو یانەیە مایەی شەرمەزاری بووە.

شارەزایانی کەناڵی (BT sport) ئاشکرایان کردووە، کە ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر مانچستەر سیتی یارییەکی ڕێکوپێک و جوانی کردووە، بەڵام لەبارەی مۆراڵی تاکە کەسیی یاریزانانەوە، ڕەخنەی توندیان ئاراستەی پێکهاتەکە بەگشتی کردووە.

ڕیۆ فێردیناند، ئەستێرەی دێرینی ئینگلتەرا و مان یونایتد ڕایگەیاندووە، “ئەگەر باس لە تۆپی پێ بکەین، ئەتلەتیکۆ توانی ڕیتمی سیتی بشکێنێت، سەرکەوتوو بوون لە ناچارکردنی سیتی کە بە شێوەیەک یاری بکات، هەرگیز بەو شێوەیە نەمانبینیوە، بەڵام هەڵسوکەوت و ڕەفتاری یاریزانان زۆر ناشرین بوو، پێویستە شەرم لە ڕەفتارەکانیان بکەن، ئەوانە نابێت لە یاریگادا ڕوو بدات”.

لەبەرامبەردا ئۆوین هارگریڤز، ئەستێرەی دێرینی ئینگلتەرا و بایرن دەڵێت، “ئەوەی لە کۆتایی یارییەکەدا ڕوویدا ئابڕووچوون و شەرمەزاری بوو بۆ ئەتلەتیکۆ، بەباشی یاریی تۆپی پێی کرد، هەموو شتێکیان تاقیکردەوە و ئەوەی لە کۆتاییدا کردیان بێبایەخ بوو، ئەوەی ناوازەش بوو، چۆن سیتی مامەڵەی لەگەڵ یارییەکە کرد و سەرباری ئاڵۆزی دۆخەکە و فشاری ڕکابەر، بەڵام لە ئارامی بەردەوامبوون تاوەکو کۆتایی”.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا بۆ لیڤاندۆڤیسکی: وەرە ئاستی ئۆبامیانگ

بابەتی دواتر

چۆن دەتوانیت ببیتە سەركردەیەكی گۆڕانكار؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسینسیۆ بەم نزیکانە دەتەقێتەوە

مارکۆ ئاسینسیۆ، ئەستێرەی بەتوانای ئیسپانیا لەئاستی خۆی ڕازینییە و ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پارێزبەندیی لەسەر هەڵگرتووە. بەپێی ئەو…
Total
0
Share