فیوری سێ ڕۆژ گەڕایەوە و وازهێنانی ڕاگەیاند

تایسن فیوریی پاڵەوانی بۆکسێنی پێشووی جیهان بۆ کێشی سەرو قورس، بە فەرمی وازهێنانی لە بواری بۆکسێن ڕاگەیاند.

تایسن فیوری لە مانگی نیسانی ڕابردوو دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی خۆی بەرامبەر دیلیان وایت ئەنجامدا، لە گەڕی شەشەمدا بە لێدانی کوشندە بردنەوەی بەدەستهێنا، سێ ڕۆژیش لەمەوبەر بڕیاریدا بگەڕێتەوە و بەرامبەر دێریک چیسۆرای هاونیشتمانی یاری بکات.

فیوری یادی لەدایکبوونی (34)ی کردەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پۆستێکی کرد، تێیدا هاتووە، “سوپاس بۆ هەر کەسێک لە کاروانی وەرزشیمدا هاوکار و پاڵپشت بووە، دوای بیرکردنەوە و گفتوگۆیەکی درێژخایەن، بڕیارمدا دووربکەومەوە، لە یادی لەدایکبوونمدا ماڵئاواییتان لێدەکەم.”

چاوەڕوان دەکرا فیوری دوایین دابەزین لە مێژوویدا بەرامبەر ئانتۆنی جۆشوای هاونیشتمانی ئەنجام بدات، بەڵام ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە مەحاڵە ڕووبدات.

“جیپسی کینگ” لە تەمەنی وەرزشیدا 32 بردنەوەی تۆمار کردووە، 23 بردنەوەی بە لێدانی کوشندە بووە و هیچ دۆڕاندنێکی نەبووە، لاوازترین خاڵی ژیانی یەکسانبوون بوو بەرامبەر دیۆنتای وایڵدەر لە ساڵی 2018.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. كەسێك براكەی خۆی كوشت و برازاكەشی برینداركرد

بابەتی دواتر

ڕاوێژكاری كازمی: حكومەت ناتوانێت پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share