لیڤەرپوڵ بۆندێکی گەورە واژوودەکات و کاباک ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکاتەوە

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بۆندێکی گرانبەها پێشکەشی یانەی لایپزیکی ئەڵمانی دەکات، لەهەمان کاتدا ئۆزان کاباک ڕەوانەی یانەی شالکە دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتایی وەرزدا 2020/2021  یۆرگن کلۆپ دەستبەرداری ئۆزان کاباکی بەرگریکاری تورکی دەبێت و ڕەوانەی یانەی شالکەی ئەڵمانی دەکرێتەوە.

یاریزانەکە بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک وەک جێگرەوەی یەکێک لە ڤان دایک و جۆ گۆمێزی دەستی بە یاریکردن کردووە، بەڵام ئیدارەی “ڕێدز” پلانی گەورەتری داڕشتووە و لە میرکاتۆی هاوینەدا بڕیارە جێبەجێیان بکات.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، لەگەڵ ڕەوانەکردنەوەی کاباک بۆ یانەی شالکە، بەڕێوەبەرانی “ڕێدز” لەسەر خواستی یۆرگن کلۆپ بۆندێک بەبڕی 34 ملیۆن پاوەند پێشکەشی یانەی لایپزیکی ئەڵمانی دەکەن، بەتایبەت بۆ گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتی.

کۆناتی هاوشانی ئوپامیکانۆ لەم وەرزەدا وەک یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی بوندس لیگ دەرکەوتووە، هەڵگری ڕەگەزنامەی فەرەنسییە و چاوەڕوانی داهاتوویەکی پرشنگداری لێدەکرێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی عێراق: 15 دۆلار چووەتە سەر ئەو نرخی نەوتەی لە بودجەدا دیاریكراوە

بابەتی دواتر

فیۆرنتینا 0-2 ناپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن لە کەینەوە نزیکە

بایرن میونشن دڵنیایە لەوەى ئەمجارە دەتوانێت هاری کەین بباتە ڕیزەکانییەوە. هەرچەندە دانیال لیڤی هەوڵیداوە گفتوگۆکان دوابخات و شکست…
Total
0
Share