كەركوك.. باندێكی دزیكردن و هەشت تیرۆریست دەستگیركران

لە پارێزگای كەركوك باندێكی دزیكردن و هەشت تیرۆریست دەستگیركران.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند، ئەندامانی باندێكی دزیكردن دەستگیركراون كە لە سێ كەس پێكهاتوون و پێشتر هەڵیانكوتاوەتەسەر نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە كەركوك.

هاوكات وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، 16 تیرۆریست لە سێ پارێزگا دەستگیركراون.

لیوا- یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرایكرد، دەزگای دژەتیرۆر چوار تیرۆریستی لە بەغداد دەستگیركردووە و هەشت تیرۆریست لە كەركوك و چواری تریش لە ئەنبار دەستگیركراون.

ئەو فەرماندە سەربازییە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕوونیكردەوە، چوار لە تیرۆریستەكان تەكفیرین و لە هەردوو ناحیەی تاڕمییە و ڕزوانییە لە بەغداد دەستگیركراون، ئەوانی تریش لە هیت و فەلوجە و گەرمە و چەند ناوچەیەكی كەركوك دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستبەسەر دوو تاکسیدا گیرا کە لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی پێشبڕکێیان کردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی راگەیاند کە لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی پێشبڕکێیان کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share