بەڕێوەبەری توندوتیژیی دژی ژنان: کەسێک لەسەر دۆسیەکەی گۆڤەند دەستگیرکراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی توندوتیژیی دژی ژنان، دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەکەی “گۆڤەند” ڕاگەیاند و لەهەمانکاتدا ئاماژەی بە بەدواداچوونی ژمارەیەک سکاڵای تۆمارکراو کرد.

لە مانگی ڕابردووەوە دەیان ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، کە کۆمەڵێک گەنجی کوڕ و کچ ڤیدیۆی خۆیان تۆمارکردووە و جۆرێک لە پەشیمانی دەردەبڕن بۆ کەسێک کە ناوی “گۆڤەند”ە.

بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی 500 کەس لەو کەیسەدا قوربانین و ڤیدیۆ و وێنەکانیان براون و دواتر داوای پارەیان لێکراوە.

لەوبارەیەوە کوردە عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی توندوتیژیی دژی ژنان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ژمارەیەک سکاڵا لەلایەن ئەو کەسانەی ڤیدیۆکانیان لەلایەن گۆڤەند و گروپەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە تۆمارکراون، ئەوانەشی قوربانیی ئەو تاوانەن کە ئەو گروپە ئەنجامی دەدەن لە هەردوو ڕەگەزن”.

بەپێی وتەی کوردە عومەر، لەسەر ئەو دۆسیەیە کەسێک بەتۆمەتی تێوەگلان لە تاوانەکاندا دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیش بۆ سەرجەم سکاڵا و دۆسییەکان دەستیپێکردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندوتیژیی دژی ژنان ڕاشیگەیاند، دەبێت یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن هەمواربکرێتەوە چونکە لەو یاسایەدا بە وردی باس لە تاوانەکانی سۆشیاڵ میدیا نەکراوە کە ئێستا ڕۆژ بە ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان لەزیادبووندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری هەنگاوێکی نوێ دەگیرێتەبەر

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی پۆرتاڵێکی حکومەییەوە داواکاریی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەشبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی،…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە

شاندی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبوونه‌وه،‌ له ‌كۆبوونه‌وه‌كەدا، “جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان…
Total
0
Share