یاسای دەستەی دەستپاكی هەمواردەكرێتەوە و دەسەڵات دەدرێتە پەرلەمان

بڕیارە سبەی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و دەنگ لەسەر هەمواری چەند یاسا و پڕۆژەیاسایەك بدات، یەكێكیان تایبەتە بە دەستەی دەستپاكی و لە دیاریكردنی سەرۆكی دەستەكەدا دەسەڵاتی زیاتر دەدرێت بە پەرلەمان.

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی سبەی، پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر پێشنیازه‌یاسای (هه‌مواری دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره‌ (٣)ی ساڵی ٢٠١١) دەدات.

لەوبارەیەوە شیرین ئەمین، سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو یاسایە ماددەیەكی تێدا هەموواركراوەتەوە، بەشێوەیەك كە دەسەڵات دەدات بە ئەنجومەنی دادوەری و پەرلەمانی كوردستان، ئەو كەسەی كاندید دەبێت بۆ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی، پێویستە ئەنجومەنی دادوەری یان پەرلەمان یەكلاییبكاتەوە.

هەر لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا پرۆژەیاسای (نیشان و میدالیا له‌ هه‌رێم، پرۆژه‌یاسای (هه‌مواری دووه‌می یاسای یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی ژماره‌ (١٤)ی ساڵی ١٩٩٣ له‌ هه‌رێمی كوردستان و پرۆژه‌یاسای (هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، ژماره‌ (١٠)ی ساڵی ٢٠١٠ له‌ هه‌رێم، دەنگی لەسەردەدرێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ئەمریکا: تەقەمەکە و 500 دۆلار وەرگرە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بڵاودەكرێتەوە.. ئەردۆغان لە كتێبێكدا باسی دادپەروەری و تیرۆر دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share