پۆلیسی ئەمریکا: تەقەمەکە و 500 دۆلار وەرگرە

بەهۆی هەڵکشانی ئاماری قوربانیانی ڕوبەڕوبوونەوەی چەکداری لە شاری سانفرانسیسکۆ پۆلیسی ئەوشارە ئۆفەرێکی هەیە و بە دانیشتوانی شارەکەی وتووە ئەگەر لە مانگێکدا تەقە بە چەکەکەت نەکەیت ئەوا 500 دۆلار وەردەگریت.

تەنها لە نیوەی ئەمساڵدا لە شاری سانفرانسیسکۆ 26 کەس بە ڕوبەڕوبوونەوەی چەکداری کوژراون و 119 کەسی دیکە بریندار بوون.

بڕیارە پۆلیسی سانفرانسیسکۆ پەیوەندی بەو کەسانەوە بکات کە گومان دەکرێت میلی چەکەکانیان هەمیشە هاتبێتەوە و ئامادەی شەڕبن، بۆیە پێشنیاری پارە وەرگرتنیان بۆ دەکات ئەگەر تەقە نەکەن.

ئەم ئۆفەرە بۆ ئەوکەسانەیە کە پێشتر پێشینەی بەشداری شەڕیان هەبووە و پۆلیس دەزانێت پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ چەکەکانیان هەیە.

شریل داڤیس، ئەفسەرێکی پۆلیسە و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاییەکی ناوخۆی شارەکەی ڕایگەیاندووە، “داوا لە بەشداربووانی ئەم بەرنامەیە دەکەین پابەندی تەواویان بە بەڵێنەکانیانەوە هەبێت و چەکەکانیان بەکار نەهێنن، کە ئەوە کارێکی قورس نییە، لەگەڵ ئەوەش لە بەرامبەردا مانگانە پارە وەردەگرن.”

بەرنامەکەی پۆلیسی سانفرانسیسکۆ بۆ ئەو کەسانەی چەکیان پێیە، ڕەنگە وەک نیمچە دامەزراندنێک وابێت لە ناوچەکانی خۆیاندا، چونکە پۆلیس بەردەوام پەیوەندی بەو کەسانەوە دەکات و زانیاریشیان لێوەردەگرێت سەبارەت بە گەڕەکەکانیان.

بەرنامەکەی پۆلیسی سانفرانسیسکۆ بەبێ ڕەخنە نییە و بەشێک لەو چالاکە مەدەنیانەی پێشتر باسی زۆربوونی ڕوداوەکانی کوشتنیان کردووە لەو شارە، ڕەخنەی ئەوەیان گرتووە، “پۆلیس نەک تەنها چەکی لە تاوانباران نەسەند، بەڵکو پارەشی پێدان تا چەکی نوێی پێبکڕن.”

پۆلیسی شارەکەش بەرگری لەو بەرنامەیە دەکات و پێی وایە ڕێکارێکی خێرایە بۆ ڕێگریکردن لە تاوان و تەقەکردن.

بابەتی پێشتر

پێویستە مانگێكی دیكە بودجەی 2022 لە پەرلەمان بێت<br> سەرۆكی لیژنەی دارایی: بیانوو نەماوە بۆ نەبوونی یاسای بودجە

بابەتی دواتر

یاسای دەستەی دەستپاكی هەمواردەكرێتەوە و دەسەڵات دەدرێتە پەرلەمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share