ئەمڕۆ بڵاودەكرێتەوە.. ئەردۆغان لە كتێبێكدا باسی دادپەروەری و تیرۆر دەكات

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ 6ی ئەیلوول کتێبەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەناوی “جیهانێکی دادپەروەرانەتر لە توانادایە” بڵاودەبێتەوە.

کتێبەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆمەڵێک تەوەری لەخۆگرتووە، لەوانە “نادادپەروەری لە جیهاندا، قەیرانی پەنابەران، تیرۆری نێودەوڵەتی و کاریگەری لەسەر ئیسلام”.

کتێبەکەی ئەردۆغان بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و ئەڵمانی ئامادەیە و لەلایەن کۆمپانیایەکی چاپ و بڵاوکردنەوەوە بۆ تورکیا و جیهان دەنێردرێت.

باسکردنی پرسی دادپەروەری لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە و نووسینی کتێبێک بەو ناونیشانە، هاوکاتە لەگەڵ ڕەخنە ناوخۆییەكان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن حزبی دەسەڵاتداری تورکیاوە بەسەرۆكایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

پێشتر لەبارەی پێشلکارییەکانەوە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کردبوو، لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی شەوی 15ی تەموزی ساڵی 2016، بەشێوەیەکی بەرچاو پێشێلیکاری مافی مرۆڤ ڕووی لە زیادبوون کردووە، ئەوەش دوای کارکردن بەیاسای باری نائاسایی لەتەواوی تورکیادا بۆ ماوەی چەند ساڵێك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوردێكی ئاوارەبووی ئۆكرانیا: دۆخمان زۆر خراپە و نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم ‏وەڵاممان ناداتەوە

هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا كوردانی ئەو وڵاتەی خستووەتە دۆخێكی ناهەموارەوە، ‏خوێندكارێكی كورد دەڵێت، بەشێك لە كوردەكان ئاوارەی سنوورەكان…
زیاتر ببینە

دوای پچڕاندنی پەیوەندییەکان باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەلبانیا سەرجەم بەڵگەنامەکانی سوتاند

دیپلۆماتە ئێرانییەکان لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە ئەلبانیا بەر لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە سەرجەم بەڵگەنامەکانیان سوتان، ئەوەش دوای ئەوەی ئەلبانیا…
Total
0
Share