هەولێر.. لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دوو رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چواری دیکە برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوی فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتریی رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون کە هاوسەربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە رووداوەکە لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای بووە زیانی ماددیی زۆریشی بە رێگاکە گەیاندووە.

هەر  ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر – پیرمام رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تەندروستی ئەو خوێندکارانەی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە جێگیرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، چارەسەری پێویست بۆ ئەو خوێندکارانە کراوە کە بەهۆی ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی زانکۆی کۆیە…
زیاتر ببینە

بەهۆی شۆرتێکەوە کارەبای قەزای دووکان پچرا

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبوونى شۆرتێكه‌وه‌ كاره‌باى قه‌زاكه‌ بڕاوه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “دروستبوونی…
Total
0
Share