سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی وەڵامی نەوەی نوێ دەداتەوە

سەنتەری هەڵبژاردنی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی وەڵامی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەداتەوە و زانیاری و قسەكانی بە ناڕاست ناودەبات.

سەنتەری هەڵبژاردنی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی ئەو شکستە گەورەیەی کە حزبەکەی لە کەرکوک و دەوروبەری هێنای، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە زیاتر وەک بێژەری کەناڵەکەی و کەسێکی شکستخواردوو دەردەکەوت، بەبێ هیچ زانیاری و داتایەکی بەردەست، بە پێخواسی و دوور لە زانیاری کەوتبووە نێو بابەتی هەڵبژاردن و بە ئارەزووی خۆی ژمارەی لێدەدا”.

دەشڵێت، “قسەکانی شاسوار سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەوەندە بازاڕی و نازانستی بوون ئێمەی ناچارکرد کە بە داتاو ژمارە و بەڵگەی زیندوو وەڵامی بدەینەوە”.

یەکەم: کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەر (813590) کەسە.

دووەم: ژمارەى بەشداربووان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا کە دەنگیانداوە بریتی بوون لە (534106) کەس.

سێیەم: بەو پێوەرە رێژەى بەشداربووان دەکاتە 66%..

ئاماژە بەوەش دەکات، زەحمەت نەبێت با کەمێک شەن و کەوی قسەکانیی شاسوار بکەین و بزانیین چی دەڵێت، «لە (600) هەزار دەنگى کورد نزیکەى (200)هەزار بەشداریان کردووە»، باشە خۆ ئەگەر نیوەى دەنگدەرانی کەرکوکیش کورد بن، واتە لە کۆی ئەو (813590) دەنگدەرە، هێشتا نیوەکەی دەکاتە (406795) دەنگدەر؟! چونکە کۆى دەنگى لیستە کوردییەکان لەو ئەنجامە بەراییەى کە راگەیەندراوە (217774) دەنگە کە دەکاتە (54%)ى نیوەى دەنگدەرانی پارێزگاى کەرکوک، کە ئەو دەڵێت: «(70%)ى دەنگدەرى کوردى کەرکوک بۆ دەنگدان نەچوون!» بە قسەى ئەو تەنها لە (30%)ى دەنگدەرى کورد بەشداری دەنگدانیان کردووە! هەر بەم گریمانەیە لە (54%) دەکات، لە هیچ گەڕەکێکى کوردنشیندا رێژەى بەشداریکردن لە (60%) کەمتر نەبووە!.

باس لەوەش دەکات، بۆ نموونە رێژەی بەشداریکردن لە ناوەندەکانى دەنگدان لە (ئیسکان 63%، حوڕیە 68%، شۆڕیجە 65%، فەیلەق/کوردستان 67%، شوان 69%) بووە، هەروەها تێکڕاى ناوچە عەرەبنشینەکانیش لە (72%) بووە.

هەروەها لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا شاسوار سیستمى سانتلیگۆ دەکاتە بیانوو بۆ نەبردنى کورسی! لە کاتێکدا سیستمی سانتلیگۆ (1.7) کاریگەرى لەسەر کورسی یەکەم هەیە، ئێ خۆ شاسوار و جەماعەتەکەی بە نیازى (4 بۆ 5) کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بوون، بۆچی کورسییەکانی دیکەیان نەهێنا؟! هەروەها دەشڵێت: «کورد بووەتە کەمینە» لەوەشدا هەڵەیە، چونکە کورد وەکو نەتەوە زۆرترین دەنگى هێناوە لەچاو دوو پێکهاتەى دیکە، و وەکو لیستیش لیستە کوردییەکان (7) کورسییان بەدەستهێناوە.

هەروەها پێشتر شاسوار و جەماعەتەکەی پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد «لە کاتى دەنگدانى تایبەتدا هێزەکانى پێشمەرگە دەنگ نادەنە حزبەکانى دەسەڵات» لە کاتێکدا بۆ زانیارى شاسوار و جەماعەتەکەی لەناو هێزەکانى پێشمەرگە جگە لە گرفتی نەخوێندنەوەى پەنجەمۆر، رێژەى بەشدارىکردن لە سەروی (95%) بووە، تەنانەت لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و سلێمانی لە سەروی (90%) دەنگیان بە لیستی هاوپەیمانیی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە داوە.

سەنتەری هەڵبژاردنی کەرکوک-سەڵاحەدینی (ی.ن.ک)  دەشڵێت، “لە کۆتاییدا ئەوەندە بە شاسوار و جەماعەتەکەی دەڵێین، شکست بە درۆ و دەلەسەی سەر شاشەکان پینە و پەڕۆ ناکرێت، بەڵکو بە راستکردنەوەی هەڵەکان، و بە خۆداچوونەوە دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لە گفتوگۆی بەردەوامداین

بابەتی دواتر

بە کێ دەوترێت نەزۆک؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراوە لەم سنوورە دەدرێت بەخوێندکاران

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران…
Total
0
Share