نەخۆشخانەی دڵی منداڵان لە سلێمانی چەند هەلێکی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت

نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵی منداڵان لە شاری سلێمانی 14 هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت و مەرجەکانیشی ئاشکراکردووە.

 بە پێی نوسراو و هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی  ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان  داوای دامەزراندنی کارمەندانی پزیشکی کراوە بۆ چەند بەشێک لە نەخۆشخانەی دڵی منداڵان، لەنوسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەم بەش و مەرجانە کراوە :

٭ پەرستاری چاودێری ورد  ( بڕوانامەی زانکۆ)

٭ پەرستاری نەشتەرگەری    ( بڕوانامە زانکۆ)

 ٭ یاریدەدەری بێهۆشکار     ( بڕوانامە زانکۆ)

 ٭ یاریدەدەری بێهۆشکار    ( بڕوانامە پەیمانگا)

 ٭ پەرستاری پێرفیوژن

٭ پەرستاری وێنەگری تیشک

 ٭ پەرستاری قاوش ( بڕوانامە پەیمانگا)

 ٭ ئینفێکشن کۆنترۆڵ

 ٭ یاریدەدەری دەرمانساز

٭ پەرستاری تاقیگە

٭ پەرستاری هیمۆداینامیک

 ٭ پەرستاری ڕاهێنەری سروشتی

 ٭ توێژەری کۆمەڵایەتی

٭ توێژەری دەروونی

  ئەزموون و شیاوی :

1- بڕوانامەی زانکۆ لە پەرستاری لە زانکۆیەکی دانپێدانراو یان پەیمانگایەکی دانپێدانراو.

2- ( 1 بۆ2 ) ساڵ ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی ( بەڵگە ) کاتێک داوای لێ دەکرێت.

 3- پابەندبوون بە سیاسەتی پاراستنی منداڵ تایبەت بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان. پێویستە پێشکەشکار زانیاری گشتی لەسەر پاراستن و پەروەردەکردنی منداڵ و مافە جیهانییەکانی منداڵان هەبێت

 4- شارەزایی و لێهاتووبێت لە ڕێکارو هەنگاوە سەرەتاییەکانی فریاکەوتن و توانای هەبێت بۆ دەستبەجێ کاردانەوەی دۆخی پزیشکی.

5- پێویستە بەشێوەی تایبەت مامەڵە لەگەڵ خێزانی منداڵ بکات

 6- شارەزابێت لە شێوازی گەیاندنی زانیاری لە کاتی دەرکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە

 7- لە توانایدابێت ئامێرە تەکنەلۆجییەکانی ناو نەخۆشخانە بەکاربهێنێت.

جگە لەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەی داواکراوە ، دەکرێت لەدەرەوەی ئەو داواکاریانە ئەرکی زیاتری لێ داوابکرێت.

 پێویستە ئەم زانیاریانە لە سیڤییەکەدا خرابنەڕوو:

1- شوێنی نیشتەجێبوون.

 2- جۆری بڕوانامە

3- تەمەن

4- کاری پێشوو ( شوێن – مەودای کاتی کارکردن – جۆری کار )

5- کاری خۆبەخشی

* دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن

 24/ 2 / 2022 دەبێت.

شێوازی پێشکەشکردن: کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو زانیاریەکان داخڵ بکە، پاشان سیڤیەکەت ئەپلۆد بکە لە هەمان لینک. تکایە با سیڤیەکەت بە شێوەی PDF بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى باران و به‌فربارینى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ پێشبینى ده‌كرێت ئاسمانى هه‌رێم هه‌ور بێت و…
Total
0
Share