نزیکەی هەزار گەشتیار لە لوتکەی ئێڤرێست گیریانخواردووە

بەهۆی ئەو بەفربارینەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ناوچەکەی گرتووەتەوە، نزیکەی هەزار گەشتیار لە لوتکەی ئێڤرست لە تبت گیریان خواردووە.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، لە رۆژی شەممەوە شەپۆلێکی بەفربارینی چڕ لوتکەی ئێڤرستی گرتووەتەوە و مەودای بینین بۆ یەک مەتر کەمبووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، لە کاتی دەستپێکردنی شەپۆلەکە نزیکەی هەزار گەشتیار لە ناوچەکە بوون، بەهۆیەوە رێیان لێگیراوە، بەفر زۆرینەی چادرەکانی بە تەواوی داپۆشیون، نە دەتوانن بێنەخوارەوە و نە تیمە فریاگوزارییەکانیش دەتوانن بگەنە شوێنەکە.

لە ماوەکانی رابردوودا 25 گەشتیار لە چیای ئیلبروس گیریانخوارد و دوای مانەوەی شەوێک بێخواردن و خواردنەوە لەسەر چیاکە رزگارکران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share