ژمارەکان مەترسیدارن.. زانایان خێرایی گەرمبوونی جەمسەری باکوور ئاشکرادەکەن

زانایان مەترسییەکانی گەرمبوونی جەمسەری باکوور بەشێوەیەکی خێرا دەخەنەڕوو، بەجۆرێک بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە جەمسەری باکوور چوار هێندەی سەرجەم ناوچەکانی جیهانە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا، زانایان دەڵێن، بەرزبوونەوەی خێرای پلەکانی گەرما لە هەردوو جەمسەر مەترسیدارە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەی ئاستی ئاوی زەریاکان هەیە.

لیژنەی ڕاوێژکاری بۆ زانستی ژینگە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا کە لە کۆتایی ساڵی 2019دا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات جەمسەری باکوور زیاتر لە ناوەندی گەرمبوونی جیهان گەرمدەبێت، ئەوەش بەهۆی کردارێکەوە کە پێیدەوترێت هەڵاوسانی جەمسەری.

ئەو دیاردەیە وادەکات شاخە سەهۆڵەکان و ناوچە سەهۆڵبەندانەکان بە خێراییەکی زۆر بتوێتەوە و کار لە بەرزبوونەوەی ئاوی زەریاکان بکات.

بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەبارەی ئاوهەوا و گەرمبوونی جەمسەرەکانەوە کردوویانە زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی جەمسەری باکوور بە خێراییەکی چاوەڕواننەکراو گەرمدەبێت.

ئاژانسی فرانس پرێس باس لەوەدەکات زانایان لە ساڵی 1979وە داتا و زانیارییەکانیان لەبارەی جەمسەری باکوورەوە کۆکردووەتەوە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی گەرمبوونی ئێستای جەمسەرەکە زۆر زیادیکردووە.

بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکان، جەمسەری باکوور لە هەر 10 ساڵێکدا 0.75 پلە گەرمتردەبێت ئەوەش چوار هێندەی گەرمبوونی سەرجەم ناوچەکانی دیکەی هەسارەکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات پێشبینیی ڕووداوە سروشتییەکان و لافاوەکان دەکات

ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات کە تێچووەکەی چوار ملیار دۆلارە، یەکەم جۆرە کە بتوانێت پێشوەختە هۆشداریبدات لە شەپۆلە سەختەکانی…
زیاتر ببینە

تەنها بەفری لێباریوە.. بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرینلاند باری

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەنها بە توانەوەی بەستەڵەكەكانەوە نەوەستا، كەشوهەوای دوورگەی گرینلاندیشی گۆڕیوە، بەشێوەیەك، بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی…
Total
0
Share