پێشبینییەكانی كەشناسی.. بەفرە پێشبینیكراوەكەی سلێمانی دەكەوێتە سبەینێ

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفردەبارێت، بەڵام سبەینێ ئەگەری بەفربارین لە شارەكانی سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە هەیە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، كەشوهەوای ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان سارد و باراناوی دەبێت و پلەكانی گەرما (بەتایبەتی بەرزترین پلەی گەرما) زیاتر نزمدەبنەوە، ئەگەری بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە.

بەڵام بۆ سبەینێ كەشناسیی هەرێم پێشبینیی كردووە سەرەڕای بارانبارین، ئەگەری بارینی بەفریش لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە هەیە، بەڵام بەفرەكە هەولێر ناگرێتەوە، ئەوە جگە لەوەی لە تەواوی ناوچە شاخاوییەكان بەفردەبارێت.

بۆ سبەینێ دووشەممە بەهەمانشێوە پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و چەند پلەیەك لە ئەمڕۆ یەكشەممە نزمتر دەبنەوە.

كەشناسی ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ ئێوارە كاریگەریی ئەم شەپۆلی باران و بەفرە لەسەر هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت.

بابەتی پێشتر

لە دهۆك و ڕاپەڕین بەفرباری و هەولێریش شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

دەرگای بەڕووی ئەوانی دیكەدا واڵایە<br> سەدر لەنێو چێوەی هەماهەنگیدا تەنها مالكی ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

30 پەرلەمانتار هۆشداریدەدەن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان هۆشداریدەدەن لەو مەترسییانەی كە لەسەر ژیانی چالاكوانانی بادینان هەن و ڕایدەگەیەنن، “زیندانییانی بادینان پاش ئەوەی…
Total
0
Share