خولی تۆپی پێی کوردستان بەبێ بەشداریی هاندەران دەست پێدەکاتەوە

هەولێر – AA

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان.

بە گوێری بەیانی ژمارە ژمارە (53)ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 24ی تشرینی یەکەم بڵاوکرایەوە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێکەوتی 14ی تشرینی یەکەمی 2020دا، بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی کوردستان.

لە بەیانەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە پێویستە یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەبچێت.

لە بەیانەکەدا وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکان دیاری نەکراوە و ئەمە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هێڵدراوەتەوە.

جێی ئاماژە، لە 25ی تەمووزی ڕابردوو، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتی خولەکانی تۆپی پێی دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی لە هەڵکشان کرد.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 68 ھەزار و 44 تووشبوو کە لەنێویاندا دوو ھەزار و 289 حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە و 39 هەزار و 611 کەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە و چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران بازنەی هەڵبژاردنی 16 پارێزگای یەكلاكردەوە

بابەتی دواتر

كازمی: دژی ئەوەین هێزە ئەمنییەكان ڕوبەڕووی خۆپیشاندەران ببنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share