یوڤانتۆس سێ بژاردە دەخاتە بەردەم دیبالا

یانەی یوڤانتۆس هاوینی داهاتوو لەبارەی دیبالاوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدات

داهاتووی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ناڕوونە و ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس لە هاوینی 2021 سێ بژاردە دەخەنە بەردەم لێپرسراوی کارەکانی.

پاڤێل نێدڤید، جێگری سەرۆکی یانەی یوڤانتۆس لە چاوپێکەوتنێکدا لەبارەی دیبالاوە دەڵێت، ” لە ماوەی ڕابردوودا لە تواناکانی دیبالا بێبەشبووین، لە کانونی دووەمی 2021وە لە یاریکردن دابڕاوە و هێشتا وەرزێک لە بۆندەکەیدا ماوە، لەوە زیاتر ناخەمە سەر لێدوانەکانی ئانێلی و پاراتیچی، هەرچییەک لە بەرژەوەندی یانەکەمان بێت دەیکەین”.

لێدوانەکانی نێدیڤید هێندەی تر گومانەکان لەبارەی ئەستێرەکەی ئەرجەنتینەوە بەهێزتردەکەن و دەریدەخەن تاوەکو ئەم ساتە دیارنیە لە یوڤانتۆس بەردەوام دەبێت، یاخود لە هاوینی 2022 بێبەرانبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت، لە حەوانەوەکانی هاوینی 2021 بەڕێوبەرانی بیانکۆنێری لەگەڵ یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی دانوستاندن دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش سێ بژاردە دەخەنە بەردەمیان.

یەکەم: نوێکردنەوەی بۆندی نێوانیان بۆ چوار وەرزی دیکە، بۆ ئەوەی لە هاوینی 2022 بێبەرانبەر ماڵئاوایی نەکات، کە ئەوەش زیانێکی دارایی و وەرزشی گەورەیە لە یانەکە دەکەوێت.

دووەم: فرۆشتنی، بەڵام بە بڕێکی زۆر، ئەو بڕەش کەلێنە داراییەکانی قەیرانی کۆرۆنای پێ پڕدەکرێتەوە و لە موچەی یاریزانانی دیکە بەگەڕدەخرێتەوە.

سێیەم: ئاڵوگۆڕکردنی بە ئەنتوان گریزمان لە یانەی بەرشلۆنە، وەک چۆن لە پێشوودا ئارسەر مێلۆ و پیانیچ ئالوگۆڕیان پێکراوە.

لەم وەرزەدا دیبالا تەنها 11 یاری لە خولی ئیتاڵیا بە درێسی یوڤیەوە کردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە، ماوەی سێ مانگە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە بەشداری چالاکییە وەرزشییەکان بکات.

بابەتی پێشتر

گەورە بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە بەغداد كوژرا

بابەتی دواتر

کەشتییەکەی نۆکەندی سوێس بە خەوتووی بەردەوامە لە زیان گەیاندن بە ئابوری جیهان

بابەتی پەیوەندیدار