كازمی: دژی ئەوەین هێزە ئەمنییەكان ڕوبەڕووی خۆپیشاندەران ببنەوە

لە وتارێكیدا بەهۆی ساڵڕۆژی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە، مستەفا كازمی ڕایگەیاند، یادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی عێراق بەرز ڕادەگرێن و داوا لە گەنجانیش دەكات ڕێگا نەدەن خۆپیشاندانەكان لە ڕێڕەوی خۆیان دەرچن.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كەمێك بەر لەئێستا لە وتارێكدا ڕایگەیاند، “حكومەتی عێراق لەسەرتای دەستبەكاربوونیەوە كاری بەسەر جێبەجێكردنی ئامانجەكانی كردووە”.

كازمی ئەوەشی خستەڕوو، “خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافی هەمووانە و ئەركی هێزە ئەمنییەكانە كە بیانپارێزن”.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا كازمی ئاشكرایكرد، “ئامانجی حكومەت ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و سوورین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لەكاتی خۆیدا لە 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت”.

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “پشت بە سیستمی بایۆمەتری دەبەستین بۆ دەنگدان، سەرجەم كەلێنە تەكنەلۆجی و كارگێرییەكان دادەخەین، دەرگا لە بەردەم هێزە سیاسی و شەعبییەكان كراوەیە بۆ دەربرینی ڕای خۆیان و ڕیزەكانی خۆیان ڕێكبخەنەوە و شەریفانە و بەرپرسانە بێنە ناو هەڵبژاردنەكانەوە”.

كازمی ئاماژە بەوەشكرد، وێڕای بوونی قەیران پێداویستییەكانی خەڵكی دەستەبەر كردووە و كاغەزی سپی بۆ چاكسازی خستوەتەڕوو.

بابەتی پێشتر

خولی تۆپی پێی کوردستان بەبێ بەشداریی هاندەران دەست پێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

کلاسیکۆی چوونی لالیگا بە وێنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share