ئەنێلکا بۆ مباپێ: ئەگەر خەڵات و ناسناوەکانت دەوێت، لە پاریس بڕۆ

نیکۆلا ئەنێلکا، ئەستێرەی دێرینی فەرەنسا ئامۆژگاری کیلیان مباپێ-ی هاونیشتمانی دەکات و داوایلێدەکات ڕوو لە یانەیەکی گەورەتر بکات.

ئەنێلکا لە ستونێکدا لەڕێگەی ماڵپەڕی ئەتلەتیکەوە پەیامێک ئاڕاستەی کیلیان مباپێ دەکات و نوسیویەتی، “ئەگەر دەتەوێت بەرزترین خەڵات و ناسناوەکان بەدەستبهێنیت، پێویستە لە قۆناغێکی تەمەنتدا پاریس سان جێرمان بەجێبهێڵیت، ناکرێت پێناسەی خۆت بکەیت بە ڕکابەری یاریزانە گەورەکان و لە یانەی پاریس سان جێرمان یاریبکەیت”.

ئەنێلکا خاوەنی ناسناوی یورۆی 2000 بەدرێسی فەرەنساوە ڕوونکردنەوەی زیاتر بۆ مباپێ دەدات و نوسیویەتی، “ئەگەر دەتەوێت ببیتە خاوەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی، کە چاوت لەسەریەتی و خەونی پێوەدەبینیت، پێویستە شوێنپێی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆ مێسی بگریت، پێویستە ڕکابەری باشترینەکان بکەیت، ئەگەر دەتەوێت ببیتە باشترین یاریزان، پێویستە ئەو ئاستە ناوازەیەی لە پاریس پێشکەشی دەکەیت” لە قورسترین خول کە خولی ئینگلیزییە پێشکەشی بکەیت، لە یانەکانی چێڵسی و ئارسیناڵ و یونایتد و سیتی و لیڤەرپوڵ، یاخود هەنگاونان بەرەو ئیسپانیا و یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، یاخود یاریکردن لە خولی ئیتاڵیا، بەم جۆرە چانسی ئەوەت دەبێت لە ئاستێکی جیهانی کێبڕکێ بۆ ناسناوەکان بکەیت”.

مباپێ لە هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ پاریس کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا نوێینەکردووەتەوە، تەنانەت داوای دەستبەرداربوونی کردووە، زۆرینەی سەرچاوەکان پێیانوایە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات.

بابەتی پێشتر

باڵۆندۆری حەوتەم بانگی مێسی دەکات

بابەتی دواتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم چووەوە سەروو هەزار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share