(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە چوارینەی نوسییەوە و مێسی ژمارە 10ی مارادۆنای نمایشکرد

بەرشلۆنە بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر ئۆساسونا تۆمارکرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی 11ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە نو کامپ میوانداری ئۆساسونای کرد و بە ئەنجامێکی گەورە بردنەوەی تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی ئازولگرانا باڵادەستیان نیشاندا و لە خولەکەکانی 29 و 42 لە ڕێگەی مارتن برەیزوایت و ئەنتوان گریزمانەوە دوو گۆڵیان تۆمارکرد، لەبەرانبەردا ئۆساسونا چەند هێرشێکی شەرمنانەی کردە سەر گۆڵی بارسا و ئەندرێ تێر شتیگن سەرکەوتوبوو لە بلۆککردنیان.

لە تایمی دووەمدا مێسی و هاوەڵانی باشتر و بەهێزتر دەرکەوتن، لە خولەکی 57 فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی گۆڵی سێیەم و یەکلاکەرەوەی یارییەکەی تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 73 بە لێدانێکی بەهێز لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتینی گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد، یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات (4-0).

یەکێک لە ڕووداوە ناوازەکان بریتیبوو لە گۆڵی چوارەمی مێسی، لە کاتی ئاهەنگگێراندا درێسکەی فڕێدا و درێسی ژمارە 10ی مارادۆنای لە یانەی نیوڵس ئۆڵد بۆیز نمایشکرد، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا ڕێزلێنانێک بوو بۆ مارادۆنا و هەوادارانی ژمارە 10ی تۆپی پێی ئەرجەنتین.

https://twitter.com/MessiIizer/status/1333057144472612871

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بەرشلۆنە ژمارەی خاڵەکانی لەم وەرزەی لالیگا 2020/2021 گەیاندە 14 و بۆ پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی هەڵكشا، لە بەرانبەردا ئۆساسونا بە 11 خاڵەوە لە پلەی 15دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

نهێنی ئاستبەرزی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە تەمەنی 39 ساڵیدا چییە؟

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە 4-0 ئۆساسونا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share