چا یه‌كێكیانه‌.. چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن

ده‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستی ئه‌نسۆلین و كۆلیسترۆڵ

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه‌ مرۆڤ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌نی جه‌سته‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ چاى شیرین.

ئیمی جۆدسن، پسپۆڕی خۆراكه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین توێژه‌رانى بوارى خۆراك له‌ ئه‌مریكا، به‌رئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌مدواییانه‌ ئه‌نجامیداوه‌ ده‌ڵێت، “چه‌ند جۆرێكی خواردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ به‌رده‌وامى بیانخواته‌وه‌، جه‌سته‌ی تووشی هه‌وكردنی درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن”.

ئه‌و پسپۆڕه‌ى خۆراك، ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕی “Eat This, Not That” (ئه‌مه‌ بخۆ نه‌ك ئه‌وه‌) ئاشكراكردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، “خواردنه‌وه‌ى بڕی زۆر له‌ خواردنه‌وه‌ و ئاوه‌ گازییه‌كان و چاى شیرین، ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن”.

ئیمی هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌وكردن له‌ ئه‌نجامى خواردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌وانه‌ ڕوونده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، “لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ى خواردنه‌وه‌ و ئاوه‌ گازییه‌كان و چاى شیرین به‌شێوه‌ی ڕۆژانه‌، ده‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستی ئه‌نسۆلین و كۆلیسترۆڵ و دروستبوونی نه‌خۆشییه‌كانى شه‌كره‌ و دڵ و گورچیله‌، ئه‌وانه‌ش هۆكارن بۆ توشبوونی جه‌سته‌ به‌ هه‌وكردنى درێژخایه‌ن”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی .. نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان‌ دیاریكرا

بابەتی دواتر

ئێران ڕەتیدەكاتەوە عێراق هۆكاری كەمكردنەوەی هەناردەی غاز نەزانێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share