گۆگڵ.. بەرنامەی سیخوری لە ئەپلیكەیشنی نوێژی موسوڵمانان دانراوە

زانیاریی بەكارهێنەرانی دزەپێكردووە

گۆگڵ دەیان ئەپلیكەیشنی لە (گۆگڵ پلەی) قەدەغەكردووە، پاش ئاشكرابوونی دەیان كەلێنی دزەپێكردنی زانیاریی بەكارهێنەران بەنهێنی، وەك ئەوەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەكە كۆمپانیای (میجەرمێنت سیستمز) كە بارەگاكەی لە پەنەمایە پەیوەندی بەو بەرنامە (ئەپلیكەیشنانە)ەوە هەیە.

ڕوونیشیكردەوە، بەرنامەكان لە زیاتر لە 10 ملیۆن مۆبایل و ئامێری زیرەكدا داونلۆدكراون، لەكاتی پێداچوونەوە لەلایەن كەسانی شارەزاوە خاڵە لاوازەكانی دەركەوتووە.

كۆمپانیای (میجەرمێنت سیستمز)یش پەیوەندی بە بەڵێندەرێكەوە هەیە كە لە بواری هەواڵگریی ئەلیكترۆنی لە ڤێرجینیا كاردەكات، ئەویش لە بەرژەوەندی ئاژانسەكانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا كاردەكات.

بەپێی ڕۆژنامەكە (میجەرمێنت سیستمز) لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان كۆدێكی تایبەتی بە ئەپلیكەیشنەكانی داوە.

سكوت ویستۆڤەر، وتەبێژ بەناوی گۆگڵ وتی، هەموو ئەو بەرنامانە لە 25ی ئازاری ڕابردووەوە لە گۆگڵ پلەی لابراون كە كۆد-ەكەی میجەرمێنت سیستمز-یان تیایە.

لەزاری سیرج ئیگلمان لە پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ زانستی كۆمپیوتەر لە زانكۆی كالیفۆرنیا و جویل ڕیردۆن لە زانكۆی كالگاری-یش ڕوونیكردەوە، ئەو كۆدە ڕێگە بە كۆمپانیاكەی پەنەما دەدات زانیاری لەسەر بەكارهێنەران كۆبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ لەسەر دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر ڕاگیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
Total
0
Share