ئێران ڕەتیدەكاتەوە عێراق هۆكاری كەمكردنەوەی هەناردەی غاز نەزانێت

پەیوەندی بە قەرزەكانی ئێران لەسەر عێراق نییە

ناردنی غازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق كەمیكردووە و كۆمپانیایەكی پەیوەندیداری ئێرانیش هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

لەكاتێكدا چەندین ناوچەی عێراق بەدەست كەمی كارەباوە دەناڵێنن، ئەو غازەش كە لەلایەن ئێرانەوە دەنێردرا و بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پشتی پێدەبەسترا كەمكراوەتەوە.

كۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران ڕایگەیاند، كەمكردنەوەی هەناردەی غاز بۆ عێراق دوای ڕێككەوتن بووە لەگەڵ لایەنی عێراقی و ئەوەش بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت.

“پرسەكە پەیوەندی بە قەرزەكانی ئێران لەسەر عێراق نییە، بەر لە دوو هەفتەش بڕیارەكە بە عێراق ڕاگەیەندراوە”، وەك ئەوەی كۆمپانیا ئێرانییەكە دەیڵێت.

دوێنێ وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، “هاورده‌كردنى غازى سروشتی له‌ ئێرانه‌وه‌ له‌ 49 ملیۆن مه‌تر سێجاى ڕۆژانه‌وه‌ كه‌مبووه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌شت ملیۆن مه‌تر سێجا، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با پێنج هه‌زار و 500 مێگاوات كه‌مببێته‌وه‌”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە هۆكاری نەناردنەكە نازانرێت، بەڵام وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕێوشوێنی به‌په‌له‌ى گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و كورتهێنانه‌ى غازى سروشتی، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ى دابینكردنى سووته‌مه‌نیی جێگره‌وه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

چا یه‌كێكیانه‌.. چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن

بابەتی دواتر

خشتەی یارییەکانی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share