بەم زووانە تۆڕی “+Disney” لە عێراقیش بەردەست دەبێت

“+Disney” تۆڕی خزمەتگوزارییەکانی پەخشی زنجیرە و فیلمی تایبەت بە کۆمپانیای واڵت دیزنی، بەم نزیکانە لە عێراق بەردەست دەبێت.

لە بڕیارێکی نوێیدا تۆڕی دیزنی پڵەس خزمەتگوزاریی پەخشکردنی بۆ 42 وڵاتی تر زیادکرد و لەپاڵ تورکیا، پۆڵەندا و ئیمارات و چەندین وڵاتی دیکەدا، عراقیش لە لیستەکەدایە.

کۆمپانیاکە بەروارێکی بۆ جێبەجێکردنی ئەم فراوانکردنە دیارینەکردووە، بەڵام ڕایگەیاندووە، کە خزمەتگوزاریی پەخشکردن لە چەند مانگی داهاتوودا، واتە لە هاویندا لەو 42 وڵاتە نوێیە بەردەست دەبێت.

دیزنی پڵەس، تۆڕێکی ئەمریکیی پەخشکردنی فیلم و زنجیرەکانە و هاوشێوەی نێتفلیکس و

ئەمازۆن پرایم-ە، بەو جیاوازییەوە کە ئەمیان گرنگییەکی تایبەت بە بابەتەکانی منداڵان و تازەپێگەیشتووان دەدات، بەوپێیەی سەر بە کۆمپانیای واڵت دیزنییە و تایبەتمەندە لە پەخشکردنی پڕۆگرام و فیلم و زنجیرەکانی ئەو کۆمپانیای بەرهەمهێنانەدا.

بابەتی پێشتر

ڕیزبەندیی گرانبەهاترین هەڵبژاردەکانی مۆندیالی قەتەر

بابەتی دواتر

قسەی نوێی وەزارەتی كارەبا لەبارەی پێوەری زیرەكی كارەباوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share