وا لە مێشكت بكە پێشبینیی “ڕوودانی خراپتر” بوەستێنێت

وتارێكی زانستی كێشەی ئەو كەسانە دەخاتەڕوو كە بەردەوام بیر لە خراپتر دەكەنەوە و بە نەرێنی چاوەڕوانی ڕووداوەكان دەكەن، ئەمەش كاریگەری لەسەر بڕیار و هەڵسوكەوتەكانیان جێهێشتووە، شێوازی چارەسەر و چۆنیەتی تەماشاكردن لە گۆشەی ئەرێنییەوە دەخاتەڕوو.

وتارەكە باس لەو كەسانە دەكات كە بەردەوام بیر لە ڕووداو و ڕۆژان دەكەنەوە و ئەگەری ڕوودانی خراپتر بە مێشكیاندا دێت و دەڵێت، ئەو جۆرە پێشبینییانە هەڵەن، بەهۆی ئەوەی نازانرێت چی لە داهاتوودا ڕوودەدات.

ئەگەر یەكێكیت لەو كەسانە، ڕەنگە ئەم چەند خاڵە هاریكاریت بكەن بۆ بیركردنەوەی باشتر و ئەرێنی:

1- بڕیاردان لە بەیانیاندا:
زۆرجار هەستكردن بە نیگەرانی دەربارەی ئایندە لە شەودا دەبێت. كاتێك ئامادەین بۆ خەوتن، چالاكی لە بەشی ژیریی مێشكماندا كەمدەبێتەوە و چالاكی بەشی ناژیر زیاددەكات، بەهۆیەوە حەز بە بەكارهێنانی ئەو بەشەی مێشكمان دەكەین بۆ وێناكردنی ئایندە كاتێك لە شەوی درەنگدا بیردەكەینەوە.

كەمخەوی وامان لێدەكات زیاتر هەستیاربین بەرامبەر ئەوانەی دەیبینین و پێشبینی دەكەین، دەشێت ئەم جۆرە بیركردنەوە بەرەو هەڵەمان ببات لەوەی لە ئایندەدا ڕوودەدات.

بۆیە باشترە بەبیری خۆتیدا بهێنیتەوە كە بە ژیری بیرناكەیتەوە كاتێك لە كاتی خەوتن نزیكبوویتەتەوە، باشترە تا بەیانی دواتر چاوەڕێ بكەیت بۆ بڕیاردان، ئەوكاتەی “مێشكت پشوویداوە”.

2- كۆنتڕۆڵكردنی ڕەخنە لە خۆت
یەكێك لە پاڵنەرەكانی بیركردنەوەی نەرێنی زۆر “ڕەخنە لەخۆگرتنە”.

كاتێك ئەمە ڕوودەدات، هەوڵبە لە وێنایەكی جیاوازەوە پێشبینی كاروبارەكان بكە، بەو مانایەی چی بەسەر كەسێكی دیكەدا دێت كاتێك تووشی هەڵوێستی وادەبێت. هەروەها ئایا ڕەخنەگرتنەكە سوودبەخشە یان بیانووە.

پێویستە ئەوە لەبەرچاوبگیرێت لەكاتی هەستكردن بە ترسی و نیگەرانی و، پەنابردنەبەر بیركردنەوە لە كاروبارەكان بە ڕێگایەكی “میهرەبانتر” بێت.

3- وێنای چیرۆكێكی باشتر بكە
تەنانەت ئەگەر كاروبارەكان لە ڕابردوودا خراپ بووبن، ئەگەری نییە لە ئایندەشدا هەروابن “سەرەڕای ئەوەی بەخۆمانی دەڵێینەوە”. ئەگەر لەو كەسانەیت كە بە ترسەوە بیر لە ڕووداوەكانی ئایندە دەكەیتەوە، لەبری ئەوە بیربكەرەوە لەو “ڕێگایەی كە ڕووداوەكەی بەشێوەی دروست و خوازراوی تۆ پیاتێپەڕدەبێت، ئەمەش وادەكات هەستكردن بە نیگەرانی كەمتربێت”.

یەكێك لەو ڕێگایانە خۆی لە دروستكردنی “چیرۆكێكی باش و ئەرێنی”دا دەبینێتەوە، ئەمە هاریكار دەبێت بۆ كەمكردنەوەی هەستكردن بە نیگەرانی و دڵەڕاوكێ.

4- لەگەڵ خۆت باشبە
هەوڵبە باش و میهرەبانتربیت لەگەڵ خۆتدا لەكاتی بیركردنەوە لە ئایندەت، هاوسۆزیت هاریكاردەبێت بۆ كارلێك لەگەڵ ئەوانی دیكەدا بەشێوەی باشتر.

ئەم کارە زۆرجار دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ “دروستکردنی چارەسەر” بۆ هەر کێشەیەک کە لەوانەیە کەسەکە لە داهاتوودا ڕووبەڕووی ببێتەوە.

هەروەها باشترە خۆت بەدووربگریت لە بیرکردنەوە لە خراپترین سیناریۆکان، ئەوانەی کاریگەریی لەسەر تەندروستی دەروونی دەبێت، هەروەها گرنگە “بە بیری خۆتیدا بهێنیتەوە ئەو شتانەی کە نیگەرانیت لەبارەیانەوە هەرگیز ڕوونادەن”.

بابەتی پێشتر

وێنە و نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگری كامپەكەی زاخۆوە

بابەتی دواتر

دەرگا بە ڕووی دی لێخت-دا کراوەیە، کێ دەیکڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share