سلێمانی .. نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان‌ دیاریكرا

قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی دیاریكرد و نرخی یەك ئەمپێریش لەنێوان نۆ هه‌زار بۆ 10 هەزار و 500 دینار ده‌بێت‌.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای مۆلیدەی بۆ مانگی ئاب ‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاتژمێره‌كانی كاركردنی مۆلیده‌كان دیاریكرد.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە، لە مانگی ئابدا مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان 210 بۆ 245 كاتژمێر كارەبایان داوە، بڕیاردراوە نرخی یه‌ك كاتژمێر كاره‌با بۆ مانگی ڕابردوو له‌نێوان نۆ هه‌زار بۆ 10 هەزار و 500 دینار ‌بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی ئەنجامدرا

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەری گشتیی نوێی گومرگ و جێگرەکەی لە وەزارەتی دارایی دەستبەکاربوون. وەزارەتەکە ئاماژەی…
زیاتر ببینە

بەهۆی هەورەبروسکەوە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راگیران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی هەورە بروسکەوە هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتییەکە پچڕاوە و کارەکانیان راگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە…
Total
0
Share