ڤینیسیۆز و فاتی.. سەرەتای کێبڕکێیەکی ماراسۆنی و نوێی ڕیاڵ و بارسا

 

کلاسیکۆ چەند کاتژمێرێکی ماوە، هەردوو یانە بە پێکهاتەیەکی تۆکمەوە پێیەکانیان دەخەنە ناو یاریگای نو کامپ، شارەزایان پێیانوایە ئەم یارییە جیاوازە و دەبێتە سەرەتایەک بۆ لەدایکبوونی کێبڕکێی نوێ لە نێوان دوو ئەستێرەی لاو، ڤینسیۆز و ئانسو فاتی.

لە ساڵانی ڕابردوودا کلاسیکۆ واتایەکی دیکەی هەبوو، ئەویش کێبڕکێی ماراسۆنی نێوان لێۆ میسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو، بەڵام لەدوای ماڵئاواییکردنی پۆرتوگالییەکە ڕووە و ئیتاڵیا، هەموو شتێک گۆڕانکاری بەسەرداهات.

میسی خاوبوونەوەی پێوەدەرکەوت و ململانێ مێژووییەکەش بوونی نەما، سەرەڕای ئەوەی جادوگەرەکەی ئەرجەنتین لە بەرشلۆنە بەردەوامە، بەڵام بەردەوام میدیا و هاندەران بەدوای کێبڕکێی تاکە کەسی نوێدا دەگەڕێن و ئەمجارە گرەو لەسەر تواناکانی ڤینیسیۆز جونیۆری بەرازیلی و ئانسو فاتی ئیسپانی دەکەن.

هەرگیز ناکرێت بەراوردی نێوان ڤینیسیۆز و فاتی بە مێسی و کریستیانۆ بکەین، بەڵام بێگومان کێبڕکێی بەهرەدارە نوێیەکان لە ئێستاوە بۆ داهاتوو دەستپێدەکات.

فاتی گۆڵکار و دروستکەر

فاتی و ڤینیسیۆز لەهەمان پێگەدا یاریدەکەن کە هێرشبەری باڵی چەپە، ژمارە و داتا تۆمارکراوەکانیشیان لەیەکەوە نزیکە.

هەریەکەیان لە چوار یاری ئەم وەرزەی لالیگا بەشدارییانکردووە، سیان بە شێوەی سەرەکی و یارییەک بە شێوەی یەدەگ.

ئیسپانییە لاوەکەی بارسا لە 231 خولەکدا سێ گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکی ڕەخساندووە، واتا لەسەدا 50ی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی بەشداربووە، لە بەرانبەردا بەهرەدارەکەی سیلیساو لە 281 خولەکدا سێ گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵی نەڕەخساندووە، واتا لەسەدا 33ی گۆلەکانی ئەم وەرزەی ریاڵدا بەشداربووە.

ڤینیسیۆز براوەی ئەزموونە

هەردوو ئەستێرە لاوەکە هەوڵی سەرخستنی یانەکانیان دەدەن، بەڵام لە ڕووی ئەزموونەوە تەراوزی هێز دەکەوێت بەلای یاریزانەکەی ڕیاڵ مەدرید.

ڤینیسیۆز تاوەکو ئێستا چوار کلاسیکۆی بەرانبەر بەرشلۆنە ئەنجامداوە، لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەدا گۆڵی لە یانە کەتەلۆنییەکە کردووە و بردنەوەی بەدەستهێناوە، لەهەر ئەو چوار یارییەش بەشداریکردووە لە ئاستی باڵادابووە تەنانەت ئەگەر یانەکەشی براوە نەبووبێت.

لە بەرانبەردا فاتی ئەزموونێکی ئەوتۆی نییە و لە کۆی دوو کلاسیکۆ چەند خولەکێک بەشداریکردووە، وەرزی ڕابردوو لە یاری یەکەم حەوت خولەک و یاری دووەم نۆ خولەک بەشداربووە، هەروەها تامی بردنەوەی بەرانبەر ڕیاڵ نەکردووە، لە یارییەکدا یەکسانبووە و یارییەکیشی دۆراندووە.

پێتوایە ئەمڕۆ کامیان باشتر دەردەکەون؟

بابەتی پێشتر

زێدان چی دەکات؟ ڕیاڵ مەدرید چۆن دەتوانێت لە بەرشلۆنە بباتەوە؟

بابەتی دواتر

وردەکاری ئەو بۆندەی تۆتنهام پێشکەشی سۆنی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چه‌ند هۆکارێک وایانکردووه‌ یاریکردنی سیتی بۆ ڕکابه‌ران ئاشکرابێت

مانچسته‌ر سیتی له‌م وه‌رزه‌دا به‌پێی پێویست ده‌رنه‌که‌وتووه‌ و له‌ زۆرینه‌ی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌کاندا نه‌یتوانیوه‌ بردنه‌وه‌ تۆماربکات. ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا له‌م وه‌رزه‌دا…
Total
0
Share