پێکهاتەی وەرزی داهاتوو چێڵسی چۆن دەبێت؟ دوو پلان و پێکهاتەی جیاواز

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020دا کاراترین یانەی کیشوەری ئەورووپا بووە و شەش بۆندی گەورەی واژووکردووە.

بلوزی لەندەن سەرکەوتوو بوو لە واژووکردنی بۆندی کای هاڤێرتزی بەهرەمەندی ئەڵمانی لە یانەی بایەرلیڤەرکوزنەوە، پێشتریش بۆندەکانی تیمۆ ڤێرنەر، حەکیم زەیاش، مالانگ سار، تیاگۆ سیلڤا، بین چیلویڵی واژووکرد.

وەرزی داهاتوو فرانک لامپارد پێکهاتەیەکی ئاگرینی لەبەردەستدا دەبێت و شرۆڤەکارانی ئینگلتەرا پێیان وایە دەستبەرداری پلانی (3-5-2) دەبێت، چونکە ئەم پلانە بەپێی ئاست و شێوازی یاریکردنی یاریزانە نوێیەکان کێشەی بۆ دروستدەکات.

ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لامپارد بە دوو پلانی دیکە یاریبکات، پلانەکانیش بەم شێوەیە دەبن:

(4-3-3)

لەم پلانەکادا ڕاهێنەری بلوزی لەندەن پشت بە تەواوی یاریزانە نوێیەکان دەبەستێت، تیاگۆ سیلڤا و ڕۆدیگێر لە پێگەی سەنتەری بەرگری، بین چیلویڵ لە پێگەی باڵی بەرگری چەپ، ئازپیلیکوێتا یان ڕیس جەیمس لە باڵی ڕاست، هەروەها ناوەکانی کۆرت زوما، ئەندریاس کریستنسن و فیکایۆی تۆمۆری وەک یەدەگ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لە هێڵی ناوەند نگۆلۆ کانتی فەرەنسی سەنتەری جموجۆڵەکان دەبێت، لە باڵەکانەوە کای هاڤێرتزی گەوهەری ئەڵمان و ماسۆن ماونتی ئەستێرەی هەڵکشاوی ئینگلیزی یاریدەکەن.
لە هێڵی هێرشبەریشدا پولیسیچ بۆ باڵی چەپ و حەکیم زەیاش بۆ باڵی ڕاست، لە پێگەی هێرشبەری سەرەڕم تیمۆ ڤێرنەر بەکاردەخرێن.

(4-2-3-1)

لەم پلانەدا پێکهاتەی بەرگری هاوشێوەی پێکهاتەی (4-3-3) دەبێت، بەڵام گۆڕانکاری گەورە لە هێڵی ناوەند دەکرێت.

کانتی لە پێگەی ناوەندی بەرگری هاوشانی ماتیۆ کۆڤاسیچ بونیادی هێرشەکان دەنێن، لە پێشیانەوە سیانەی ئاگرینی پێکهاتوو لە ڤێرنەر (باڵی چەپ)، هاڤێرتز (دروستکەری گۆڵ)، زەیاش (باڵی چەپ) یاریدەکەن و لە لوتکەی پێکهاتەکەشدا ئۆلیڤێر جیرو وەک هێرشبەری سەرەکی بەکاردەخرێت.

(3-5-2)
ئەم پێکهاتەیە بۆ لامپارد هەڵبژاردەیەکی سەرەکی نییە، چونکە چڕی لە هێڵی هێرشبەری دروستدەکات و لەڕووی بەرگرییەوە مەترسی لەسەر سیانەی بەرگری دەبێت.

ڕودیگێر و سیلڤا و ئازپیلیکوێتا لە هێڵی بەرگری ئامادەدەبن، لە هێڵی ناوەند کانتی و هاڤێرتز یاریدەکەن، لە باڵەکانیشەوە بین چیلویڵ و حەکیم زەیاش ڕۆڵی باڵی هێرشبەری دەگێڕن، لە هێڵی هێرشبەریشدا هەریەک لە پولیسیچ و ئەبراهام و ڤێرنەر یاریدەکەن.

بابەتی پێشتر

'تین تین' بۆ بەرشلۆنە گونجاوە؟ گەشتێک بەنێو هزری کومان و شێوازی یاریکردنی

بابەتی دواتر

لە 1969وە ڕووینەداوە .. فێراری لە لوتکەی فۆرمولا 1 وە بۆ تیمێکی کەوتوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share