وردەکاری ئەو بۆندەی تۆتنهام پێشکەشی سۆنی کردووە

 

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی سۆن هیونگ مین کردووە و تاوەکو پێنج وەرزی دیکە ڕێگە بە ڕۆیشتنی نادەن

سۆنی ناسراو بە شەمشونی کۆری ئاستێکی ناوازەی بەدرێسی یانەی تۆتنهامەوە پێشکەشکردووە، لە سەردەمی پۆچتینۆی ئەرجەنتینیەوە تاوەکو ئێستا لەژێر چاودێری جوزێ مۆرینیۆ یەکێکبووە لە باشترینەکانی پریمەرلیگ، بە ئاستە بەرزەکەی کاریگەری لەسەر ئەنجام و شێوازی یاریکردنی یانەکەی دروستکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فوتباڵ ئینسایدەر، بۆندی یاریزانە کۆرییەکە تاوەکو 2023 بەردەوامی هەیە، بەڵام بەڕیوبەرانی سپێرز بیریان لە بۆندێکی ماوە درێژتر کردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئۆفەرێکی نوێیان پێشکەشکردووە..

بەپێی ئۆفەرە نوێیەکە، ناوبراو تاوەکو 2025 لە ڕیزەکانی تۆتنهام بە موچەی هەفتانەی 200 هەزار پاوەند بەردەوامی بە یاریکردن دەدات، هاوشانی چەندین پاداشت و ئیمتیازاتی دیکە لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوەکان و تۆمارکردنی گۆڵدا.

لەم بارەیەوە جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر ڕایگەیاندووە، ” بەم نزیکانە سۆن بۆندەکەی نوێدەکرێتەوە، چونکە یەکێکە لە یاریزانە پێویست و کاریگەرەکانمان”.

سۆنی تەمەن 28 ساڵ سەرەتاکانی لە یانەی سیئۆلی کۆری بووە، پاشان لە یانەی هامبۆرگی ئەڵمانی برەوی بەتواناکانیداوە و ڕوویکردووەتە یانەی بایەرلیڤەرکوزن، ساڵی 2015 بۆ یەکەمجار بە درێسی یانەی تۆتنهامەوە بەشداری خولی نایابی ئینگلیزی کرد، لەو ساڵەوە تاوەکو ئێستا بەشداری 165 یاری کردووە، لەم وەرزەدا لە پێنج ڕوبەڕوبوونەوە بەشداربووە و حەوت گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ڤینیسیۆز و فاتی.. سەرەتای کێبڕکێیەکی ماراسۆنی و نوێی ڕیاڵ و بارسا

بابەتی دواتر

کۆرۆنای بە دوو ڕۆژ تێپەڕاند؟ ئینتەرمیلان سکاڵا لەسەر یوێفا تۆماردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share