زێدان چی دەکات؟ ڕیاڵ مەدرید چۆن دەتوانێت لە بەرشلۆنە بباتەوە؟

 

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەرێت و لە کۆتا دوو ڕوبەڕوبوونەوەی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دۆڕاندنی تۆمارکردووە، کلاسیکۆی چوون بۆ زینەدین زێدان و یاریزانانی هاوشێوەی خاڵی وەرچەرخانە لە شکستەوە بۆ گەڕانەوەیەکی بەهێز.

ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج بە کاتی هەرێمی کوردستان یاری لوتکەی هەفتەی حەوت و کلاسیکۆی چوون لە یاریگای نو کامپ ئەنجامدەدرێت، هەردوو یانە ئامانجیان بردنەوەیە بۆ ڕزگاربوون لە بارودۆخە هەستیارەی تێیکەوتوون.

سەرەڕای ئەوەی دۆخی یانەی بەرشلۆنە لەدوای بردنەوەی لە فرینسڤاروشی باشترە، بەلام یانەی شاهانە چەک و خاڵی ئەرێنی گرنگی بەدەستە بۆ تۆمارکردنی ئەنجامێکی باش.

  • بارودۆخی دەروونی: کاتی ئەوە هاتووە زێدان ئەوە بەبیری یاریزانانی بهێنێتەوە کە پاڵەوانی وەرز و براوەی کلاسیکۆکانی وەرزی ڕابردوون، ئەگەر لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتووبێت بێگومان بە بارودۆخێکی دەروونی باشترەوە دەتوانن پێیەکانیان لە یاریگای نو کامپ جێگیربکەن.
  • لەسەرخۆیی و لێدان لە خاڵە لاوازەکانی بارسا: لە کۆتا ڕوبەروبوونەوەکاندا یانەی ڕیاڵ مەدرید وەک پێکهاتەیەکی یەکگرتوو دەرنەکەوت و دۆڕاندنیان تۆمارکرد، بەڵام ئەگەر بەراوردی تاکە کەسی یاریزانان بکەین بۆمان دەردەکەوێت یاریزانانی زێدان لە ئەستێرەکانی کومان بەتواناتر و ئەزموندارترن، لەم یارییەدا پێویستیان بە یەکگرتوویی و لەسەرخۆییە لە بیرکردنەوە و جێبەجێکردنی پلانەکان.

ئەگەر سەرنجیان لەسەر خاڵە لاوازەکانی بەرشلۆنە بێت دەتوانن ئامانج بپێکن، خاڵیلاوازی یانە کەتەلۆنیەکەش هێڵی بەرگرییە.

  • ڤینیسیۆز جونیۆر: بە خێرایی و هونەری یاریکردنی ڤینیسیۆز، زێدان دەتوانێت خاوخلیچکی بەرگریکارانی بارسا بکاتە هەلێک و گرێ بەرگرییەکان بکاتەوە، نابێت ئەوەش لەبیربکەین کە وەرزی ڕابردوو ئەستێرە هەڵکشاوەکەی ڕیاڵ هۆکارێکبوو بۆ تۆمارکردنی بردنەوە.
  • سودوەرگرتن لە بایرن میونشن: وەک پێشتر باسکرا یانەی بەرشلۆنە کێشەی گەورەی تاکتیکی و هونەریی لە هێڵی بەرگریدا هەیە، ئەگەر زێدان هاوشێوەی بایرن میونشن لە نیوە یاریگای یانەی ڕکابەردا بتوانێت گووشاری توند دروستبکات بە دڵنیاییەوە بەرگریکاران و ناوەندی بەرگری یانە کەتەلۆنییەکە چەندین هەڵەی گەورە دەکەن، بەو شێوەیە دەتوانن گۆڵ تۆماربکات، بە پێچەوانەشەوە یاریکردن بە شێوازی بەرگری یاخود هاوسەنگ یاریبکات، دەرفەت دەداتە مێسی و هاوەڵانی کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکەن.
بابەتی پێشتر

کومان چی دەکات؟ چەکەکانی بەرشلۆنە بۆ بردنەوە لە ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

ڤینیسیۆز و فاتی.. سەرەتای کێبڕکێیەکی ماراسۆنی و نوێی ڕیاڵ و بارسا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ر ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، لیۆ مێسی ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ستافی کارگێڕی کاربه‌ڕێکه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌رباره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ دانوستاندن بکات.…
Total
0
Share