ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی بەغداد

کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق کۆتاییهات و ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەکەش جەختیی لە هاوکاری و هاوبەشی نێوان وڵاتانی بەشداربوو کردەوە، هەروەها جەختی لە پێویستیی هەوڵە هاوبەشەکانی وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردەوە لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە.

ڕاگەیەندراویی کۆتایی کۆنگرەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە عێراقەوە بڵاوکرایەوە کە نۆ وڵاتی ناوچەکە و جیهان تێیدا بەشداریانکرد.

ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت، ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی لەمشێوەیە لەلایەن عێراقەوە بەڵگەیە بۆ پشتبەستنی عێراق بە بنەمای سیاسەتی هاوسەنگی و هاماهەنگیی ئەرێنی لە پەیوەندییە دەرەکییەکانیدا.

وتیشی، بەشداربووان جەختیان لە پاڵپشتیی عێراق بۆ پەرەپێدانی دامەزراوە حکومییەکانی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وڵاتانی ناوچەکە ڕوبەڕووی تەحەدیی هاوبەش دەبنەوە و پێویستە پێکەوە لەسەر بنەمای ئاسایشی هاوبەش و بەرژوەندیی پێکەوەیی کاربکەن.

بەشداربووان سوربوون لەسەر پاڵپشتیکردنی عێراق بۆ گەشەپێدانی دامەزراوە حکومییەکانی و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و بونیادنانەوەی وڵاتەکەی.

وڵاتانی بەشدار سوپاسگوزاری هەوڵ و قوربانییەکانی عێراقبوون لە ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆر و وڵاتانی بەشدار هەموو شێوازێکی تیرۆریان ڕەتکردەوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکرد وڵاتانی بەشداری کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق دڵنیاییان لە گرنگیی ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لەڕێگەی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزمون و شارەزاییەکان.

باسلەوەشکراوە، بەشداربووان هاوڕابوون لەسەر پێویستیی ڕێککەوتنی هاوبەش بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا و قەتیسبوونی پلەکانی گەرمی.

بەپێی راگەیەندراوەکە وڵاتانی بەشداربوو بڕیاریاندا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی بەدواداچوون لەسەرئاستی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتان بۆ بەردەوامیی کۆنگرەی هاوشێوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە ستراتیژییە ئابورییەکان.

لەلایەکی دیکەوە سەرکردەکانی عێراق سوپاسی بەشداریی کاریگەریی سەکردەی وڵاتانیان کرد لە کۆنگرەی بەغداد بۆ هاوکاری و هاوبەشی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەدنان دەرجال کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لوتکەی نێوان چێڵسی و لیڤەرپوڵ بە یەکسانبوون کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا نرخی ڤیزای گرانكرد

توركیا نرخی ڤیزای بۆ هاوڵاتییانی عێراقی گرانكرد و لە 16ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share