توركیا نرخی ڤیزای گرانكرد

توركیا نرخی ڤیزای بۆ هاوڵاتییانی عێراقی گرانكرد و لە 16ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا، نرخی پێدانی ڤیزای وڵاتەكەیان لە 16ی ئەم مانگەوە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و لە 50 دۆلارەوە دەكرێت بە 60 دۆلار.

بەپێی بەدواداچوونەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، پێشتر لە سەنتەری پێدانی ڤیزای تورکیا، بە 50 دۆلار وەردەگیرا، هەروەها 60 دۆلاری دیكەش بۆ بیمەی تەندروستی و 10 دۆلاریش بۆ کۆپی مامەڵەکان وەردەگیرا، كە کۆی گشتی دەیكردە 125 دۆلار، بەڵام لەدوای بڕیارەكەوە دەبێتە 135 دۆلار، واتا 10 دۆلار زیادەکات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە پشووەكانی جەژندا هاوڵاتییەكی زۆری عێراقی بەمەبەستی گەشتكردن ڕووی لە توركیا كرد.

بابەتی پێشتر

باری لەناكاو ڕانەگەیەندراوە<br> بۆ نوێژی هەینی هەزاران ئۆتۆمبێل بەرەو بەغداد دەچن

بابەتی دواتر

عێراق بەردەوامە لە هاككردنی ئیسرائیل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share