د. بڕیار رەشید: بەغداد نەوتی هەرێم بفرۆشێت دەبێت مووچەی فەرمانبەران دابینبكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی دوایین زانیارییەكان راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم كاتییە و دەشڵێت، ئەگەر هەرێم خۆی نەوت بفرۆشێت مووچە دابیندەكات و لە حاڵەتێكدا بەغداد سەرپەرشتیی دۆسیەی نەوتی هەرێم بكات مووچە و دەنێرێت و كێشە و مەترسی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستنابێت.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی دوایین زانیاريیەكان كە باسی لێوەكراوە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم كاتییە و ئەگەر هەرێمی كوردستان خۆی سەرپەرشتيی فرۆشتنی نەوتەكەی بكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرجدەكات.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی عێراق دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراقی بەڵێنیدابوو كە ئەگەر خۆی سەرپەرشتیی دۆسیەی نەوتی هەرێم بكات مووچە و بودجە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و كێشەی بەنزین و نەوتی سپی-ش چارەسەردەكات و كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروستنابێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

بە وێنە.. چارەسەرکردنی کێشەی کەوتنی فیدەری 300ـی بەردەوام لە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share