بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەدنان دەرجال کۆبوونەوە

PUK Co-president Bafel Talabani along with Deputy Prime Minister Qubad Talabani meets Iraqi Minister of Youth and Sports Adnan Darjal in Sulaimani, August 28, 2021.

ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق.

لەدیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەبوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی وەرزش و  لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش کە خزمەت بە بەھێزکردنی ژێرخانی وەرزشی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و لاوان بکات لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان هەردوولا کرایەوە لەھەموو ئەو بوارانەی کە خزمەتی زیاتری لاوان و وەرزش و بەرەوپێشچوونی دەکات.

بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتی بۆ ھەر پرۆژە و بەرنامەیەک دووپاتکردەوە کە خزمەت بەو توێژە گرنگ و کاریگەرەی کۆمەڵگا بکات و هەر هەوڵێکیش کە مەبەست لێی پێشخستنی کەرتی وەرزش بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەختیار محەمەد: بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ تۆماركردنی تاكسیی نوێ ئارەزوومەندایە

عەقید بەختیار محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ لە كاتێكی گونجاودا دەركراوە و…
زیاتر ببینە

بەغداد بۆ حکومەتی هەرێم: تا ئەوکاتەی داهاتەکانتان رادەست دەکەن هیچ وەفدێک مەنێرن

میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، حکومەتی عێراق هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە، تا ئەوکاتەی سەرجەم داهاتەکانیان رادەست دەکەن، هیچ وەفدێک نەنێرن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share