(ڤیدیۆ) لوتکەی نێوان چێڵسی و لیڤەرپوڵ بە یەکسانبوون کۆتاییهات

یانەی لیڤەرپوڵ لە سێیەم ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2021-2022ی خولی ئینگلتەرا، بەرامبەر چێڵسی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز، سێیەم یاریی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”ی بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵی پێشەنگی چێڵسی لە خولەکی 22 لەلایەن کای هاڤێرتزی ئەڵمانییەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 46 بە لێدانی سزا لەلایەن محەمەد سەڵاحی میسڕییەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، چێڵسی بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی جێگیربوو، هەرچی یانەی لیڤەرپوڵە بەهەمان ڕێژەی خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ بۆ پلەی سێیەم دابەزی.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی بەغداد

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ 1-1 چێڵسی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توخێل هێرشبەری دیکەی دەوێت

ڕاهێنەری ئەڵمانیی یانەی چێڵسی، تۆماس توخێل داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 هێرشبەرێکی دیکەی بۆ…
Total
0
Share