بەهۆی گرانیی بەنزینەوە.. ڕای عەلی حەمەساڵح لەبارەی گۆڕینی كاركردنی ئۆتۆمبێل بۆ غاز

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە گۆڕینی کارکردنی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان لە بەنزینەوە بۆ غاز وەک شوێنگرەوەیەک لەبەرامبەر گرانبوونی بەنزین دەڵێت، “بەڕێگاچارەیەکی گونجاوم زانیوە بەڵام ناتوانم بەخەڵک بلێم بیکەن”.

لە نوسینێکدا عەلی حەمە ساڵح ڕای خۆی لەوبارەیەوە خستووەتەڕوو دەڵێت، سەبارەت بەوەی خەڵک دەپرسێت ئایا ئۆتۆمبێلەکان بکەن بە غاز، “من بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و گرانیی نرخی بەنزین بەڕێگا چارەیەکی گونجاوم زانیوە، دوێنێ ئۆتۆمبیلەکەم لە شوێنێکی مۆڵەتپێدراو کردە غاز، دوای ماوەی مانگێک بۆ دوو مانگ لە بەکارھێنان دەتوانم بڵێم باشە یان خراپ”.

دەقی قسەکانی عەلی حەمە ساڵح:

ئۆتۆمبیلەکانمان بکەین بە غاز(LPG)؟

وەک بەدیل بۆ گرانبونی بەنزین و خراپی کوالێتی بنزین خەڵکێکی زۆر پرسیار دەکەن ئۆتۆمبیل بکەین بە غاز (LPG) ؟

من بۆ پاکڕاگرتنی ژینگەو گرانی نرخی بەنزین بەڕێگا چارەیەکی گونجاوم زانیوەو چەند جارێک باسم کردووە، بەڵام خۆم نەم کردبێت ناتوانم بەخەڵکی دیکە بڵێم بیکە..

دوێنێ ئۆتۆمبیلەکەم لە شوێنێکی مۆڵەتپێدراو کردە غاز، دوای ماوەی مانگێک بۆ دوو مانگ لە بەکارھێنان دەتوانم بڵێم باشە یان خراپ..

چەند لایەنێک

١ – لەڕووی ژینگەوە، دڵنیام بەنزین و گازوایل زۆر خراپەو ھۆکاری شێرپەنجەو چەندین نەخۆشی دیکەیە، LPG بەراورد بە بەنزین گازوایل دۆستی ژینگەیە.

٢- لەڕووی کێشو بەکارھێنان و خێرای و ھەورازەوە دەبێ تاقیبکەمەوە.. بەتایبەت بۆ ڕێگای دەرەی شار….

٣- لە ڕووی نرخەوە ئێستا لیترێک غاز بە ٤٢٥ دینارەو لەسەری مانگەوە کاری جدی دەکەین بێتە خوار ٤٠٠ دینار.. بەوپێیەی LPG بەرھەمی ناوخۆیە..

بۆ زانین:

بەرھەمی غاز ھەمووی ھی ناوخۆی کوردستانەو ڕۆژانە ئێستا قادر کەرەم ١٠٦٠ تەنە… لەدەرەوە نایەت..

ڕۆژانە نزیکەی ٦٠٪‏ دەدرێتە کارگەکانی غاز، ئەوی دیکەی دەمێنێتەوە بە بازرگانی دەفرۆشرێت لە (ناوخۆ دەرەوە) .

کۆمپانیای داناغاز کۆی غازەکە دەفرۆشێتە کۆمپانیای ساوس کوردستان و ئەویش دەیفرۆشێتە کارگەکان یان بە بازرگانی دەیفرۆشێت..

دوای دوو ساڵی دیکە بەرھەمی غاز دوو ھێندە زیاددەکات، پلان ھەبێت جگە لە ئیشپێکەری ئۆتۆمبیل بە ڕاکێشانی بۆری غاز دەتوانێت ببێتە سەرچاوەیەکی بەدیلی گەورە بۆ ھەموو وزە ( لە ئایندەدا وردەکاری باس دەکەم بۆ سیاسەتی غاز..

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دوو تۆمەتباری مامەڵەکردن بە چەکی بێمۆڵەت دەستگیرکران

بابەتی دواتر

وەزیری نوێی نەوتی ئێران: پلانمان هەیە بۆ گەشەپێدانی پێگەی وڵاتەکەمان لە ڕێکخراوی ئۆپیک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share