یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەمشەو كاتژمێر 11:00 یاریی لوتكە لە نێوان ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەڕێوەدەچێت.

كۆكی كاپتنی ئەتلەتیكۆمەدرید لەم یارییەدا ناتوانێت بەشداری بكات، جگە لەویش هەریەك لە یاریزانان ماتیۆس كۆنیا و دانیال فاس و كاراسكۆ ناتوانن یاریبكەن.

دییەگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆ پێیوایە مانچستەر یونایتد لە ژێر دەستی ڕاڵف رانیك گەشەی باشی كردووە و ناسنامەی بۆ گەڕاوەتەوە.

ڕاڵف رانیك ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد جەختی كردەوە كە یارییەكە لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد یەكلایی دەبێتەوەو بە یەك یاریی براوە دەرناكەوێت.

پێشیوایە سیمیۆنی جێپەنجەی خۆی لە مێژووی ئەتلەتیكۆمەدرید نوسیوەتەوەو باشترین كەسە كە سەرپەرشتی ئەو یانە ئیسپانییە دەكات.

لەهەمان كاتدا و لە یارییەكی تردا بەنفیكای پورتوگالی میوانداری ئەیاكسی هۆڵەندی دەكات.

هەر ئەمڕۆ چەند یارییەكی دواخراو لەخولی ئینگلتەرا ئەنجام دەدرێن، تۆتنهام دەبێتە میوانی بێرنلی و لیڤەرپوڵیش ڕووبەڕووی لیدزیونایتد دەبێتەوە.

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ

خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

بەنفیكا – ئەیاكس 11:00

ئەتلەتیكۆمەدرید – مانچستەر یونایتد 11:00

 

خولی ئینگلتەرا

بێرنلی – تۆتنهام 10:30

لیڤەرپوڵ – لیدزیونایتد 10:45

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: لەسەرتاسەری عێراق لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان کێشەی دروستکردووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان لە ناوەندەکاندا ڕوونکردنەوەی دا و دەڵێت، “کێشەکە لەسەرجەم پارێزگاکانی…
زیاتر ببینە

زیاتر لە پێنج ملیار ژه‌مه‌ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان بەكارهێندراون

بەپێی داتاكان زیاتر له‌ پێنج ملیار ژه‌مه‌ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌كارهێندراون. به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا…
Total
0
Share