چوار کەس بە تۆمەتی راوکردن  دەستگیرکران


بە تۆمەتی راوکردنی ماسی، چوار کەس دەستگیرکران و دەست بەسەر چەند کەلوپەلێکی راوکردندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت کە چەند کەسێک لە سنووری(گردە مارە) بە نیازی راوکردن بوون دوای چاودێریکردنیان مەفرەزەیەکی سەر بە بەڕێوە بەرایەتیمان توانییان چوار راوچی دەستگیربکەن و دەست بەسەر (دوو ماتۆڕسکیل، دوو قولاپ) دا بگرن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە لایەکی دیکەوە لە سنووری (شمشارە) دەست بەسەر (بەلەمێکی چووپ، یەک شەداو) دا گیرا کە خاوەنەکانیان نادیاربوون، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان لەسەر گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەكان كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەبارەی گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێویستییەكانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان كۆدەبێتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ: بەڵێنتان پێدەدەین خەم و كێشەكانتان لەئەستۆ دەگرین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی هەزاران مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.…
Total
0
Share