لە سلێمانی رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەكات

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبووەوە جەخت لە پێویستیی پەلەكردن و دانانی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران كرایەوە و بە شێوەیەك كە لە خزمەتی فەرمانبەراندا بێت.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، دەستپێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆیەكی چڕ لەسەر بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران جەخت لە پێویستی پەلەكردن و دانانی میكانیزم و خستنە بواری جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەوە كە كۆمەڵێ پێداویستی دەوێت كە بە شێوەیەك بێت لە خزمەتی فەرمانبەراندا بێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی شارەوانی پێشنیازیكرد ئەم بڕیارە تەنها فەرمانبەران نەگرێتەوە، بەڵكو هاوڵاتییانیش بگرێتەوە بە تایبەتی ئەو هاوڵاتییانەی كە خێزاندارن و تا ئێستا سوودمەند نەبوون و خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوون نین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕوپاگەندە بێبنەماكانی بەكارنەهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا.. دیارترینیان كامانەن؟

تائێستا بەشێك لە خەڵک ڕەتیدەکەنەوە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، ئەمەش بەهۆی ئەو پڕوپاگەندانەی لەبارەی ڤایرۆسەکە بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش کاریگەریی خراپی…
زیاتر ببینە

توركیا بەڵێنی لە سوید و فینلەندا وەرگرت
چەك و پەكەكە داواكاریی سەرەكیی توركیا بوون بۆ هەردوو وڵاتەكە

دوای ئەوەی توركیا ڕەزامەندیی دا بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانیی ناتۆ، ‏سەرچاوەیەكی ئەمریكی ڕەتیدەكاتەوە واشنتۆن هیچ…
Total
0
Share