دوایین (نەخێر)ی تۆتنهام هاری کەینی تووڕەکردووە

یانەی مانچستەر سیتی بۆندێکی نوێی بۆ گواستنەوەی هاری کەین پێشکەشکردووە، بەڵام سەرۆکایەتیی یانەی تۆتنهام بە (نەخێر) وەڵامیانداوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، یانەی مانچستەر سیتی بۆندێکی دیکەی بۆ گواستنەوەی هاری کەین پێشکەشی یانەی تۆتنهام کردووە، بڕی بۆندەکە گەیشتووەتە 125 ملیۆن پاوەند، لە کاتێکدا دانیێل لیڤی سەرۆکی سپێرز داوای 150 ملیۆن پاوەندی کردووە.

بۆندە نوێیەکەی سیتی ڕەتکراوەتەوە، ئەم بڕیارەش هاری کەین-ی بێزارکردووە، یاریزانەکە پێیوایە لەلایەن سەرۆکایەتیی تۆتنهامەوە خیانەتی لێکراوە.

وەرزی ڕابردوو هێرشبەرەکەی ئینگلتەرا لە پلانیدابووە بڕوات، بەڵام لیڤی پێیڕاگەیاندووە، کە لەگەڵ مۆرینیۆ دەگەڕێنەوە نێو چوارچێوەی گەورەکان و ناسناوەکان دەچننەوە، بەڵێنیشی پێداوە، ئەگەر ئەوە ڕوونەدات ڕاستەوخۆ ئامادەدەبێت دەستبەرداریبێت بۆ یانەیەکی دیکە یاریبکات.

مەیڵ ئاشکرایکردووە، لەئێستادا کەین توڕەیە، هۆکاری ئامادەنەبوونی لەسەرەتای وەرز ناخاتە ئەستۆی خۆی، بەڵکو پێیوایە دەبێت یانەکەی دەستبەرداریبن پەیوەندی بە مانچستەر سیتییەوە بکات.

بابەتی پێشتر

بە موعجیزە لە مردن ڕزگاریبووە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە هەڕەشە لە ئومتیتی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share