لە مانگی نۆڤەمبەردا هەڵمەتی هێشتنەوەی سمێڵ لە پیاوان دەستپێدەكات

لە ئوسترالیا و چەند ناوچەیەكی دیكەی جیهان، ساڵانە لە مانگی نۆڤەمبەردا هەڵمەتێك بۆ هێشتنەوەی سمێڵ بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی پاڵپشتیكردنە بۆ ئەو پیاوانەی تووشی نەخۆشیی پرۆستات دەبن.

هەڵمەتەكە لە زیاتر لە 21 وڵاتی جیهان ئەنجامدەدرێت و ژمارەیەكی زۆر لە پیاوان بەشداری تێدادەكەن و ئامانجی سەرەكیشیان لە ئەنجامدانی هەڵمەتەكەدا پاڵپشتیكردنی زیاتری پیاوانە، بەتایبەت ئەو پیاوانەی تووشی نەخۆشیی پرۆستات و نەخۆشییەكانی دیكە بوون.

زیاتر لە 20 ساڵە هێشتنەوەی سمێڵ لە ئوسترالیا و چەند وڵاتێكی دیكە بووەتە نەریت، بە تایبەت كاتێك دوو كەس بەناوەكانی ئادەم و تراڤیس هەڵمەتەكەیان راگەیاند و بانگەشەیان بۆ فراوانبوونی كرد و بەتێپەربوونی كاتیش ژمارەی بەشداربووانی زۆرتردەبوو، هەربۆیە لەئێستادا بووەتە بابەتێكی هۆشیاریی جیهانی و بەچاوی گرنگییەوە لێی دەڕوانرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
Total
0
Share