بەرشلۆنە هەڕەشە لە ئومتیتی دەکات

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بیر لە هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە شیکارییەکی ڕۆژنامەنووس ڕامۆن فۆنتیس-دا بڵاویکردووەتەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسا، تاکلایەنە بیر لە هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی دەکاتەوە.

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، ئەم هەوڵەی لاپۆرتا بێبنەما نییە، بەڵکو یاریزانەکە بە یانە داواکارەکانی قایلنابێت، لە کاتێکدا بارسا دووچاری ئاستەنگی دارایی هاتووە، ناتوانێت چەندین یاریزان لە پێکهاتەکەیدا ناونووسبکات.

بەپێی یاساکانی فیفا و ئیسپانیا، هەر یاریزانێک سێیەم وەرزی بۆندەکەی تێپەڕاندبێت لەچێوەی پاراستنی یاسایی دێتە دەرەوە، ئێستا ئومتیتی لەو چێوەیەدا نەماوە، بەڵکو دەکرێت لاپۆرتا بۆندەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و بەپێی ڕێککەوتنی یاسایی بڕێک پارەی پێببەخشێت.

لەلایەکی دیکەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، بەهەمان شێوە ناتوانێت سزای وەرزشی بسەپێنێت، چونکە یاریزانی ناوبراو لە چێوەی پاراستنی یاریزانان دەرچووە.

بابەتی پێشتر

دوایین (نەخێر)ی تۆتنهام هاری کەینی تووڕەکردووە

بابەتی دواتر

فەرمی.. لوکاتێلی لە تۆرینۆ سەرکەوتوبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share